پرسیار // کەسێک بە مەبەستی نووستی ھەیە ، بەڵام پێش نووستن ھەندێک ئیش و کار دەکات ، ئایا دروستە کاتی ئیش و کار زیکری نووستن بکات ، دروستە زیکری شەو بکەم پێش ئەوەی بچمە ناو جێگای نووستن ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن کاتی زیکری نووستن دەست پێ دەکات لە کاتی خۆ ڕاکشان " درێژ کردن " بۆ نووستن ، چەند فەرموودە هاتوون ڕوون و ئاشکران کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک دەچووە ناو جێگا بۆ نووستن زیکری دەکرد ، لەو فەرموودانە :
(١) عن عَلِيٌّ - رضي الله عنه - أَنَّ فَاطِمَةَ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا - اشْتَكَتْ مَا تَلْقَى مِنْ الرَّحَى... الحديث، وفيه: إِذَا أَخَذْتُمَا مَضَاجِعَكُمَا، فَكَبِّرَا الله أَرْبَعاً وَثَلاثِينَ، وَاحْمَدَا ثَلاثاً وَثَلاثِينَ، وَسَبِّحَا ثَلاثاً وَثَلاثِينَ؛ فَإِنَّ ذَلِكَ خَيْرٌ لَكُمَا مِمَّا سَأَلْتُمَاهُ. أَخْرَجَهُ البُخَارِيُّ وَمُسْلِمٌ.
(٢) عن الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ - رضي الله عنه - قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم: إِذَا أَتَيْتَ مَضْجَعَكَ، فَتَوَضَّأْ وُضُوءَكَ لِلصَّلاةِ، ثُمَّ اضْطَجِعْ عَلَى شِقِّكَ الأيْمَنِ، ثُمَّ قُلْ: اللهمَّ أَسْلَمْتُ وَجْهِي إِلَيْكَ، وَفَوَّضْتُ أَمْرِي إِلَيْكَ، وَأَلْجَأْتُ ظَهْرِي إِلَيْكَ، رَغْبَةً وَرَهْبَةً إِلَيْكَ، لا مَلْجَأَ وَلا مَنْجَا مِنْكَ إِلا إِلَيْكَ، اللهمَّ آمَنْتُ بِكِتَابِكَ الَّذِي أَنْزَلْتَ، وَبِنَبِيِّكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ، قَالَ: فَإِنْ مُتَّ مِنْ لَيْلَتِكَ فَأَنْتَ عَلَى الْفِطْرَةِ، وَاجْعَلْهُنَّ آخِرَ مَا تَتَكَلَّمُ بِهِ. أَخْرَجَهُ البُخَارِيُّ وَمُسْلِمٌ.
(٣) ...... (...) ......
كەواتە ئەم زیکرانە و چەند زیکری تری ھاوشێوەی ئەمانە تایبەت کراون بە کاتی چوونە ناو جێگا ، زانایان دەڵێن عیبادەت تەوقیفین چۆن ھاتووە دەبێت ئاوا بکرێت .
بەڵام ئەو فەرموودانەی هاتوون هەندێک زیکری معلق کردووە بە شەو ، ئەو زیکرانەی معلق کراینە بەشەو دەلێن دروستە دوای نوێژی عیشا بکەیت ، چونکە معلق کراوە بە شەو نەک معلق کرابێت بە چوونە ناو جێگا .
نموونە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من قرٲ الایتین من اخر سورة البقرة فی لیلة كفتاه )) رواە البخاری ، مسلم ، واتە : هەر کەسێک دوو ئایەتی کۆتای سورەت بقرە لە شەودا بخوێنێت بەسە بۆی .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net