سەردێری پرسیار: حوکمی زیکر کردن کاتی جووت بوون ؟

بەرواری دانان: 2018-11-28 کۆدی پرسیار: 867

پرسیار:

پرسیار // حوکمی زیکر کردن کاتی جووت بوون ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن باش نییە زیکر بکرێت کاتی جووت بوون .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بزانە زیکر خۆشەویستە لەھەموو حالەتەکان ئیلا لەو حالەتانە نەبێت کە شەرع استثناء ی کردووە ، .....

زیکر کردن باش نییە کاتی حاجەت کردن " تارەت گرتن " ، وە حالەتی جووت بوون ، وە حالەتی گوێ گرتن لە وتاری ھەینی ، وە کاتی خوێندنەوەی قورئان لەناو نوێژ ، بەڵکو سەرقاڵ دەبێت بە خوێندنەوە ، .... )) "الأذكار" ص لاپەڕە 12 .

ابن علان ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست بە تەرک کردنی زیکر ، زیکری زمانە لەم حالەتانە ، بەڵام زیکر دڵ داوا کراوە ، ھاوەڵانی ئێمە دەڵێن : ئەگەر ئەوەی حاجەتی خۆی دەکات یان جووت بوون دەکات پژمی ، ئەوە بە دڵ سوپاسی خوای گەورە دەکات ، زیکر کردن کاتی حاجەت کردن و جووت بوون بە دڵ مەکڕوھ نییە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) "الفتوحات الربانية" (1/ 143) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام