سەردێری پرسیار: حوکمی ئەو کەسانەی جیھاد دەکەن بێ پرسی ئیمام یان بێ فەرمانی ئیمام ؟

بەرواری دانان: 2018-11-27 کۆدی پرسیار: 864

پرسیار:

پرسیار // حوکمی ئەو کەسانەی جیھاد دەکەن بێ پرسی ئیمام یان بێ فەرمانی ئیمام ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن جیھاد کردن دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر فەتح کردنی ولاتێک بێت ، بانگەوازی کردنیان بێت بۆ ھاتنە ناو ئیسلام ، ئەوا دەبێت بە فەرمان و گوێڕایەلی ئیمام بێت بۆ ئەوەی فەوزا دروست نەبێت .

حالەتی دووەم : ئەگەر بەرگری کردن بێت لە خۆیان لەناکاو ، ئەوا دروستە جیھاد بکات و بەرگری بکات بێ ئەوەی ئیزن لە ئیمام وەربگرێت .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کاروباری جیھاد بۆ ئیمام دەگەڕێتەوە و ئیجتھادەکەی ، دەبێت ملکەچ بن بۆ ئەو فەرمانەی کە ئیمام بە باشی دەزانێت و دەری دەکات . )) "المغني" ( 10 / 368 ) .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت ئەوە بزانین سەرکردایەتی کاروباری خەلک لە گەورەترین واجبەکانی دینە ، بەڵکو ھەستانە سەر قاچ و بەرز بوونەوە بۆ دین و دونیا نییە ئیلا بە ئەمە نەبێت ، چونکە نەوەی ئادەم مصلەحەتەکانی تەواو نابێت ئیلا بە کۆبوونەوەیان نەبێت ، لەبەر پێویستی ھەندێکیان بە ھەندێکیان ، دەبێت ئیلا کاتی کۆبوونەوە یەکێکیان سەرکردە بێت ، ھەتا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ئەگەر سێ کەس دەرچوون بۆ سەفەر ئەوە با یەکێکیان فەرمان بکات بە ئەوانی تر ، واتە ئەمیریان بێت " وروى الإمام أحمد في المسند عن عبد الله بن عمرو أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : " حەڵاڵ نییە بۆ سێ کەس لە دەشتای زەوی بن ئیلا دەبێت یەکێکیان فەرمان بە ئەوانی تر بکات ، واتە ئەمیریان بێت . " واجب کراوە ئەمیر دابنرێت لە سەفەر بۆ ژمارەیەکی کەم ، ئەمە ئاگادار کردنەوەیە بۆ ھەموو جۆرەکانی تری کۆبوونەوە ، چونکە خوای گەورە واجبی کردووە فەرمان کردن بە چاکە و نەھی کردن لە خراپە ، ئەمەش ناکرێت ئیلا بەھێز و دەسەڵات نەبێت ، وە بەم شێوەیە ھەموو واجبەکانی تر کە خوای گەورە واجبی کردووە لە جیھاد و عەدل و حەج و جەژنەکان و سەرخستنی زولم لێکراو جێ بەجێکردنی سنورەکان ، ئەمانە ناکرێت ئیلا بەھێز و دەسەڵات نەبێت ، لەبەر ئەوە نقل کراوە : " کاربەدەست سێبەری خوایە لەسەر زەوی " ، وە دەوترێت : " شەست ساڵ كاربەدەستێکی خراپ باشترە لە شەوێکی بێ کاربەدەست " تەجڕوبە ڕوون دەکاتەوە ئەم حاڵەتە . )) " مجموع الفتاوى " ( 28 / 390 ، 391 ) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت غەزا بکرێت ئیلا بە ئیزنی ئیمام بێت ئەگەر چیش بێت ، چونکە ئەوەی کاروباری غەزا و فەرمانی جیھادی لە ئەستۆ بێت کاربەدەستە نەک تاکی خەڵک ، تاکی خەلک شوێن کەوتەی ئەھلی حل و عەقدن ، دروست نییە بۆ کەس غەزا بکات ئیلا ئەگەر بەرگری کردن بێت ، ئەگەر لەناکاو دوژمن ھات و ترسیان لە شەڕ و ئازار دان ھەبوو ، بۆیان ھەیە بەرگری لە نەفسی خۆیان بکەن ، ..... )) " الشرح الممتع " ( 8 / 22 ) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام