سەردێری پرسیار:بەخیلی چییە ؟ حوکمی بەخیلی بۆ ماڵ و مناڵی ؟

بەرواری دانان :2018-11-26 کۆدی پرسیار:863

پرسیار:

پرسیار // بەخیلی چییە ؟ حوکمی بەخیلی بۆ ماڵ و مناڵی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن بەخیل ئەو کەسەیە کە حەقی ئەو کەسانە نادات کە لەسەری واجبە ، وەک : نەدانی زەکات ، یان نەدانی مەسرەفی ژن و ماڵ و مناڵ .

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا سنوری بەخیلی یان باس کردوو ، چەند وتە ھەیە :

یەکەم : مەنع کردنی زەکات ، ھەر کەسێک زەکات بدات ئەوەی لە بەخیلی دەرچووە ، ...

دووەم : ڕێگری کردن لە واجبەکانی زەکات ، وە مەسرەفی ئەو کەسانەش لەسەریان واجبە ، لەسەر ئەمە ئەگەر زەکات بدات ، بەڵام ڕێگری لە واجبەکانی تر دەکات ، لەم حالەتە ئەمە بە بەخیل حساب دەکرێت ، ئەمە وتەی ابن قیم و چەند زانای ترە .

سێیەم : کردنی واجبەکان و ڕێز لێ گیراوەکان ، ئەگەر تەنھا خەلەل لە ھی دووەم ھەبێت ئەوا بە بەخیل دەژمێردرێت ، ئەمە وتەی غەزالی و چەند زانای ترە . )) "الآداب الشرعية" (3/ 303) .

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەخیل ئەو کەسەیە کە ڕێگری لەو شتانە دەکات کە لەسەری واجبە ، ھەر کەسێک واجبەکان بدات ئەوە لەسەر یەتی ئەوا بە بەخیل حساب ناکرێت ، ..... )) من " جلاء الأفهام " (ص 385) .

موسلمان دەبێت ئاگادار بێت وەسفی کەسێک نەکات بە بەخیل کەچی زەکات دەدات و مافی ماڵ و مناڵی خۆیش دەدات ، ھەر کەسێک ڕێگری بکات لە مەسرەفی ماڵ و مناڵی ئەگەر پارەی ھەبێت تاوانبار دەبێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام