پرسیار // ئایا دروستە ژن و ھاوسەر سەیری عەورەتی یەکتر بکەن ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن دروستە ژن و ھاوسەر سەیری لاشە و عەورەتی یەکتر بکەن ، وە دروستە لەحەمام خۆیان بشۆن پێکەوە ، ئەو فەرموودانەی ھاتوون وەک :
عَنْ مُوسَى بْنِ عَبْدِ اللَّهِ عَنْ مَوْلًى لِعَائِشَةَ عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : (( مَا نَظَرْتُ أَوْ مَا رَأَيْتُ فَرْجَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَطُّ )) رواه ابن ماجه في سننه (662) .
واتە : عائیشە دەڵێت : ھەرگیز سەیری فەرجی پێغەمبەرم نەکردووە سەلامی خوای لێ بێت .
یان ئەمەیان دەڵێت : (( إذا جامع أحدكم زوجته أو جاريته فلا ينظر إلى فرجها فإن ذلك يورث العمى ))
واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە جووت بوو لەگەڵ خێزانی خۆی ، یان جارییەی خۆی ، با سەیری فەرجی نەکات چونکە ئەمەیان کوێری بەدوای دا دەھێنێت .
زانایان دەڵێن ئەم فەرموودانە ڕاست نیین ، نابێت پشتی پێ ببەستیت .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە بۆ ھەر یەکە لە ژن و پیاوی یەکتر سەیری ھەموو لاشەی یەکتر بکەن ، دروستە دەست لە یەکتر بدەن ھەتا فەرجیش ، ....
چونکە فەرج حەڵاڵە بۆ ھەردووکیان خۆشی بە یەکتر ببەن ، دروستە سەیری بکەیت و دەستی لێ بدەیت وەک ئەندامەکانی تری لاشە . )) المغني" (7/77) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە بۆ پیاو سەیری خێزانی خۆی بکات ، لەنێوان خۆی و خێزانی عەورەت نییە ، واتە دروستە پیاو خۆی بشوات ڕووت بێت ، وە خێزانیشی خۆی بشوات ڕووت بێت ، ھیچی تێدا نییە ، سەبارەت بەو فەرموودەی ھاتووە لە عائیشە نقل کراوە دەڵێت : " من لە پێغەمبەرم نەبینیووە سەلامی خوای لێ بێت ، واتە : فەرج ، وە نە مەنیشم بینیوە " ئەمەیان ڕاست نییە ، کەواتە لەم فەرموودە وەردەگیرێت دروستە پیاو خۆی ڕووت بکات بەرامبەر خێزانی ، وە خێزانیشی بەرامبەر پیاوی . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٨٦
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net