سەردێری پرسیار: حوکمی داوا کردنی پشکنینی پزیشکی پێش زەواج ؟

بەرواری دانان :2018-11-21 کۆدی پرسیار:847

پرسیار:

پرسیار // حوکمی داوا کردنی پشکنینی پزیشکی پێش زەواج ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن داواکردنی پشکنینی پزیشکی پیش زەواج دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : ژن و پیاو ئەگەر لە ڕووکەش سەلامەت بن ، ترسی ئەوەی لێ نەدەکرا نەخۆش بن ، ئەوا ئەصل وایە سەلامەتن و نابێت داوای پشکینی پزیشکی لەیەکتر بکەن .

حالەتی دووەم : ئەگەر ترسی ئەوەیان ھەبێت لایەنێک نەخۆش بێت ، قەرینە ھەبێت بۆ نەخۆشی ، ئەوا ھیچی تێدا نییە پشکنینی پزیشکی بکرێت یان داوا لە یەکتر بکەن ، بۆئەوەی دوای عەقدی زەواج کێشە دروست نەبێت .

ئەوەی گرینگ بێت ھەردوو لا غەش و فێل لەیەکتر نەکەن ، ھەر لایەنێک عەیبێکی ھەبوو یان نەخۆشییەک واجبە لەسەریان بۆ یەکتر ئاشکرا بکەن .

پرسیار کراوە لە ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ئایا دروستە پیاو مەرج دابنێت لەسەر ئافرەت پشکنینی پزیشکی بکات پێش زەواج ، ئەگەر ئەنجامەکانی پشکنین جێگای ڕەزامەندی نەبوون ، بڵێن ئافرەت نەخۆشیەکی وارثی ھەیە وەک لاوازی بینین یان ڕوماتیزم ، ئایا پیاو حەقی ھەیە داخوازی یەکە فەسخ بکات ؟

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( نابێت ئەم کردەوەیە بکرێت داوای کردنی پشکنین لێی بکرێت ، چونکە ئەمە دەرگای شەڕ دەکاتەوە ، پزیشک ھەڵە دەکات و دەبێتە ھۆکاری کێشە بۆ ئافرەت یان بۆ پیاو ، بەڵام پرسیار لە ئافرەت دەکرێت ئەگەر لە ڕووکەش نەخۆش نەبێت و سەلامەت بێت ئەوا سوپاس بۆ خوا ، پیاویش بەھەمان شێوە ، بۆ نزیکەکانی ئافرەت نییە عیبەکانی بشارنەوە ئەگەر نەخۆشی یەکی شاراوەی ھەبێت ، لەسەریانە ئاشکرای بکەن و غەش نەکەن ، سەبارەت بە داوا لێ کردنی بۆ پشکنینی پزیشکی نەم زانیووە ھیچ ئەصلی ھەبێت ، نابێت ئەم کردەوەیە بکرێت ، چونکە ھۆکارە بۆ کێشەکان ، جار ھەیە دەبێتە ھۆکاری شەڕێکی گەورە ، وە مانەوەی ئافرەت بەھۆی ھەڵەی پزیشک . )) مجموعە الفتاوی

ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە پشکنینی پزیشکی بکرێت ئەگەر ترسی ئەوەی ھەبێت نەخۆشی ناوەوەی ھەیە ، کاریگەری لەسەر تەندروستی ھەیە ، وە ڕێگرە بۆ ئارامی نێوان ژن و پیاو ، ڕێگرە بۆ ژیان و ئارامی نێوانیان ، جار وایە یەکێکیان نەخۆشی صرعی ھەیە یان جنۆکە چوویتە ناو لەشی یان ڕەبۆی ھەیە یان سووکەری یان بەلھارسیا یان ڕوماتیزم ، یان نەزۆکە ، بەڵام ئەگەر لە ڕووکەش دا سەلامەت بوون ، وە ئەو ژینگە وکۆمەلگایەی ئەوان تێیدا دەژین ئەم نەخۆشیانەی تێدا نییە ، ئەوا ئەصل وایە نەخۆش نییە و ترسی نەخۆشی لەسەری نییە ، پێویست بە پشکنینی پزیشکی ناکات بۆ ژن و پیاو ، بەڵام ئەگەر قەرینە ھەبوون و ترسی نەخۆشی لێیان چاوەڕێ دەکرا ، وە یەکێک لە لایەنەکان یان وەلییەکانی لایەنەکان داوای پشکنینی کرد دەبێت بکرێت ، بۆ ئەوەی کێشە دروست نەبێت دوای عەقدی زەواج . ))

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام