سەردێری پرسیار:ئەگەر مردوو لە گۆڕ دەربھێنی ، پاشان بنێژیتەوە سزا دەدرێتەوە ؟

بەرواری دانان :2018-11-20 کۆدی پرسیار:846

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر مردوو لە گۆڕ دەربھێنی ، پاشان بنێژیتەوە سزا دەدرێتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن نابێت مردوو لەناو گۆڕ دەربھێنیتە دەرەوە بێ عوزر ، دەبێت وازی لێ بھێنرێت ھەتا دەپوکێتەوە و دەبێت بە خۆڵ .

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئێسکەکانی مردوو دەرھێنران پێم خۆشترە جارێکی تر بنێژنەوە . )) "الأم" (1/316) .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر دڵنیا بوویت مردوو بووە بە خۆل و ئیسکەکانی پووکاینەوە ، دروستە گۆڕەکە ھەل بکەنرێت و مردووی تر لەو شوێنە بنێژن ، ئەگەر گومانیان ھەبوو لەوە ئایا بۆتە خۆل و پووکایتەوە یان نە ، دەگەڕێنەوە بۆ کەسانی شارەزا لەم بوارەدا ئەگەر ھەلکەندرا و ئسێک بەدیار کەوتن ئەوا دەفن دەکرێتەوە و شوێنێکی تر ھەلدەکەنرێت بۆ مردوو ئیمام ئەحمەد دەقی ھەیە لەم بابەتە . )) "المغني" (2/194) .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە ھەلکەنینی گۆڕ دروست نییە بێ ھۆکاری شەرعی بە یەک دەنگی ھاوەلان .

دروستە گۆڕ ھەلبکەنی ئەگەر مردوو بووبێتە خۆڵ ، لەو کاتە دروستە مردووی تر لەو شوێنە بنێژی ، و وە دروستە کشتوکالی لێ بکەیت و خانووی لەسەر دروست بکەیت و ھەر سوودێکی تری لێ وەربگری بە یەک دەنگی ھاوەلان ، وە ئەگەر زەوییەکە ھی کەسێک بوو بۆی دەگەڕێتەوە ، ئەمەیان ئەگەر مردوو ئاسەواری ئێسکی نەمابوو ، ھاوەلانی ئێمە دەلێن شار بۆ شار جیاوازە و وە زەوی بۆ زەویش جیاوازە ، لەم حالەتە پشت دەبەسترێ بە کەسانی شارەزا لەم بوارە دا . )) المجموع" (5/273) .

زانایان دەڵێن سزای ناو گۆڕ یان خۆشیەکانی ناپچڕێت بە دەرھێنانی مردوو یان بە نەشاردنەوەی مردوو .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " ومن عذاب القبر " واتە پەنا دەگرم بەتۆ لە سزای ناو گۆڕ ، گۆڕ لە زمانەوانی واتە دەفن کردن و شاردنەوە ، بەڵام لە شەرع : بەرزەخ ئەوەی دەمرێت ھەتا ھەستانی قیامەت ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " ومن ورائھم برزخ إلی یوم یبعثون " [ المؤمنون : ١٠٠ ] ئەم پێناسەیەی شەرعی ئەوەش لەخۆ دەگرێتەوە ئەگەر مرۆڤ لە چاڵێک دابێت یان فڕێ بدرێتە ناو دەریا ، یان بمرێت لە شوێنێک کەس لەلای نییە دڕندە بیخۆن ، ھەموو ئەمانە لە ڕووی شەرعەوە بە گۆڕ حساب دەکرێن ، سزای ناو گۆڕ ھەموو ئەمانە دەگرێتەوە یان دەڵێین : گۆڕ واتە ناشتن ، لەبەر ئەوە تایبەتی کردووە بە ناشتن چونکە زۆربەی مردووەکان دەنێژرێن . ))فتح ذي الجلال والإكرام ج٣ لاپەڕە ٤٥٢

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام