پرسیار // حوکمی وتنی لعمرك یان لعمري ، واتە : بەژیانم یان بەژیانت ؟
وەڵام // زانایان دەلێن وتنی لعمرك یان لعمری دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر مەبەست پێی سوێند خواردن بێت ، ئەوا دروست نییە و کەمترین شت ئەوەیە بڵێیت شیرکی بچووکە .
حالەتی دووەم : ئەگەر مەبەستی سوێند خواردنی نەبێت ، بەلکو ئەم وشەیە دەڵێت وەک وشەیەکی سەر زمان بێ ئەوەی ھیچ مەبەستی ھەبێت ، لەم حالەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سێ وتە ھەیە :
یەکەم : زۆربەی زانایان دەڵێن دروستە ئەم وشەیە بەکار بھێنی ، چونکە مەبەستی سوێند خواردنی نییە ، وە ئەم حالەتە جیاوازە ، بەڵگە :
(١) عَنْ خَارِجَةَ بْنِ الصَّلْتِ عَنْ عَمِّهِ : أَنَّهُ مَرَّ بِقَوْمٍ ، فَأَتَوْهُ فَقَالُوا : إِنَّكَ جِئْتَ مِنْ عِنْدِ هَذَا الرَّجُلِ بِخَيْرٍ ، فَارْقِ لَنَا هَذَا الرَّجُلَ . فَأَتَوْهُ بِرَجُلٍ مَعْتُوهٍ فِي الْقُيُودِ ، فَرَقَاهُ بِأُمِّ الْقُرْآنِ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ غُدْوَةً وَعَشِيَّةً ، وَكُلَّمَا خَتَمَهَا جَمَعَ بُزَاقَهُ ثُمَّ تَفَلَ ، فَكَأَنَّمَا أُنْشِطَ مِنْ عِقَالٍ ، فَأَعْطَوْهُ شَيْئًا ، فَأَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَذَكَرَهُ لَهُ ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( كُلْ فَلَعَمْرِي لَمَنْ أَكَلَ بِرُقْيَةٍ بَاطِلٍ لَقَدْ أَكَلْتَ بِرُقْيَةٍ حَقٍّ )) رواه أبو داود (رقم/3420) وصححه الشيخ الألباني في " صحيح أبي داود ".
(٢) عَنْ عَطَاءِ بْنِ يَسَارٍ عَنْ رَجُلٍ مِنْ بَنِي أَسَدٍ أَنَّهُ قَالَ :
(( نَزَلْتُ أَنَا وَأَهْلِي بِبَقِيعِ الْغَرْقَدِ ، فَقَالَ لِي أَهْلِي : اذْهَبْ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَسَلْهُ لَنَا شَيْئًا نَأْكُلُهُ . فَجَعَلُوا يَذْكُرُونَ مِنْ حَاجَتِهِمْ .
فَذَهَبْتُ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَوَجَدْتُ عِنْدَهُ رَجُلًا يَسْأَلُهُ ، وَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : لَا أَجِدُ مَا أُعْطِيكَ . فَتَوَلَّى الرَّجُلُ عَنْهُ وَهُوَ مُغْضَبٌ وَهُوَ يَقُولُ : لَعَمْرِي إِنَّكَ لَتُعْطِي مَنْ شِئْتَ .
فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : يَغْضَبُ عَلَيَّ أَنْ لَا أَجِدَ مَا أُعْطِيهِ ، مَنْ سَأَلَ مِنْكُمْ وَلَهُ أُوقِيَّةٌ أَوْ عِدْلُهَا فَقَدْ سَأَلَ إِلْحَافًا .
قَالَ الْأَسَدِيُّ : فَقُلْتُ : لَلِقْحَةٌ لَنَا خَيْرٌ مِنْ أُوقِيَّةٍ وَالْأُوقِيَّةُ أَرْبَعُونَ دِرْهَمًا .
قَالَ : فَرَجَعْتُ وَلَمْ أَسْأَلْهُ ، فَقَدِمَ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَعْدَ ذَلِكَ شَعِيرٌ وَزَبِيبٌ فَقَسَمَ لَنَا مِنْهُ أَوْ كَمَا قَالَ حَتَّى أَغْنَانَا اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ )) رواه أبو داود (رقم/1627)، وصححه الألباني في " صحيح أبي داود ".
(٣) لە حەوت ھاوەڵان ئەم وشەیە جێگیر بووە ، ابن عباس ، وعثمان ابن أبي العاص ، وعائشة أم المؤمنين ، وأسماء بنت أبي بكر الصديق ، وعمر بن الخطاب ، وأبوعبيدة ابن الجراح ، وە لە چەندین تابعین و زانایان .
دووەم : ھەندێک زانا دەڵێن حەڕامە ، چونکە سوێند خوارنە بە بێجگە لەخوا .
محمد الأمین الشنقطی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِي سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ "
" لعمرك " : ماناکەی سوێند بە ژیانی تۆ ، خوای گەورە سوێند دەخوات بەھەر دروستکراوێک بییەوێت ، لە قورئان سوێندی نەخواردووە بە ژیانی کەس بێجگە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، ئەمە وەک ڕێزە بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، دروست نییە بۆ مخلوق سوێند بخوات بە بێجگە لەخوا ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من كان حالفا فليحلف بالله أو ليصمت " وتەی : لعمرك ، مبتدأ خبره محذوف ، أي لعمرك قسمي ، واتە : ژیانی تۆ سوێندی منە . )) " أضواء البيان " (2/189) .
سێیەم : ھەندێک زانا دەڵێن باش نییە ، چونکە وەک سوێند خواردنە بە بێجگە لەخوا ، وە سەر دەکێشیت بۆ سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆر لە زانایان پێیان باش نەبووە بڵێیت :لعمری ، لأن معناه : وحياتي )) " الجامع لأحكام القرآن " (10/40) .
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە ، چونکە چەندین بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھاتوون ، وە لە ناو عەرەب چەند وشەی ھاوشێوەی ئەمانە ھەن دەوترێ و ھیچ مەبەستیان نییە .
بکر ئەبو زید ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مەبەست پێی سوێند بێت ڕێگری لێی دەکرێت ، ئەگەر نا ڕێگری لێی ناکرێت ، وەک قسەی سەر زمان مەبەست پێی حەقیقەت نییە ، وەک وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " عَقْرَى حَلْقَى ) الحديث . والله أعلم )) " معجم المناهي اللفظية " (ص/471) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net