پرسیار // چۆن بەدیار دەکەوێت فلانە کەس ھەڵگەڕاوەتەوە لە دین ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ھەڵگەڕانەوە لە دین : گەڕانەوەیە بۆ کوفر دوای موسلمان بوون .
محمد بن عبدالرحمان الخمیس دەفەرمووێت : (( ھەڵگەڕانەوە ڕوودەدات ئەگەر کەسێک تووشی ھەڵوەشێنەرێک لە ھەڵوەشێنەرەکانی ئیسلام بوو ، کە چەندین ھەڵوەشێنەر ھەن ، بۆ چوار بەش دەگەڕێنەوە :
(١) ھەڵگەڕانەوە بە وتە :
وەک ئەوەی یەکێک جنێو بە خوا بدات یان پێغەمبەر ، یان فریشتەکان یان پێغەمبەرەکان ، یان دوعا لە بێجگە لەخوا بکات ، یان لە کاتی تەنگانە داوا لە کەسێک بکات لە توانای کەس نییە ئیلا خوا نەبێت ، وە شتی تری ھاوشێوەی ئەمانە .
(٢) ھەڵگەڕانەوە بە کردەوە :
وەک سوجدە بردن بۆ بێجگە لەخوا " واتە سوجدەی عیبادەت نەک سوجدەی ڕێز " ، یان سەربڕین بۆ بێجگە لەخوا ، یان ئیھانە کردنی قورئان ، یان سیحر کردن ، یان فێر بوون و فێر کردن ، یان حوکم کردن بە بێجگە لە حوکمی خوا ، لەگەڵ ئەوەش باوەڕی وابێت کە دروستە .
(٣) ھەڵگەڕانەوە بە بیروباوەڕ :
وەک باوەڕت وابێت شەریک لەگەڵ خوا دابنێی ، یان بە حەڵاڵ دانانی شتێکی حەڕام ، یان حەرام کردنی شتێکی ڕێگەپێدراو ، یان باوەڕت وابێ شتێک واجب نییە کەچی یەک دەنگی زانایان ھەیە لەسەر واجبی و شتێکی زانراوە لە دین و پێویستیشە .
(٤) ھەڵگەڕانەوە بەگومان :
وەک ئەوەی گومانت ھەبێ حەڕام کردنی شتێک لە حەڕام کراوەکان کەچی زانراوە و ڕوون و ئاشکرایە ، یان گومانت ھەبێ لە دروستی شتێک کە بە سونەت زانراوە ، یان گومانت ھەبێت لە ھەندێک بابەتی بنچینەی عەقیدە . )) توضیحات الجلیة على شرح العقيدة الطحاوية ج٢ لاپەڕە ٧٥٥ ــ ٧٥٦
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net