سەردێری پرسیار: بۆچی خوای گەورە فریشتەکانی دروست کردووە ، حیکمەت لە دروست کردنیان چییە ؟

بەرواری دانان :2018-11-18 کۆدی پرسیار:838

پرسیار:

پرسیار // بۆچی خوای گەورە فریشتەکانی دروست کردووە ، حیکمەت لە دروست کردنیان چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەلێن ئیمانی ئیماندار دروست نییە هەتا باوڕی بە ناو و سیفەتەکانی خوای گەورە دەبێت ، یەکێک لە ناوەکانی خوایی گەورە " الحکیم " ە ، هیچ کارێک ناکات بێ حیکمەت ، وە هەندێک حیکمەتی بەدیار خستووە وە چەندین حیکمەتیش مرۆڤ پێی نەگەیشتووە و دیار نیین ، بەلام بەداخەوە ئەهلی بیدەع دەلێن گونجاوە خوای گەورە شتێک بکات بێ حیکمەت پەنا بەخوا ، زانایان دەلێن مرۆڤ ئەگەر ژیر بێت دەلێی هیچ کارێک ناکات بێ حیکمەت ، ئەی چۆن خوای گەورە کە بەراورد ناکرێ لە گەل مرۆڤ !! ، بێ حیکمەتی دەدرێتە پال منال و شێت چۆن دەلێیت خوای گەورە کارێک دەکات بێ حیکمەت ؟!

ڕاستە مرۆڤ و جنی دروست کردووە بۆ عیبادەت ، وە حسابیان لەگەل دەکرێ ، بەلام فریشتەی دروست کردووە حسابی لەگەل ناکرێ ، حیکمەت لە دروست کردنی فریشتە :

(۱) بەندایەتی خوای گەورە دەکەن ، تەسبیحات و زیکری دەکەن و بەگەورەی دادەنێن .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يُسَبِّحُونَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لاَ يَفْتُرُونَ ) الأنبياء/ 20 ،

خوای گەورە لەسەر زمانی فریشتەکان دەفەرمووێت : (( وَإنَّا لَنَحْنُ الصَّافُّونَ . وَإِنّا لَنَحْنُ المُسَبِّحُونَ ) الصافات/ 165 ، 166 .

عن أبي ذر رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال : (( إِنِّي أَرَى مَا لَا تَرَوْنَ وَأَسْمَعُ مَا لَا تَسْمَعُونَ ، أَطَّتْ السَّمَاءُ وَحُقَّ لَهَا أَنْ تَئِطَّ ، مَا فِيهَا مَوْضِعُ أَرْبَعِ أَصَابِعَ إِلَّا وَمَلَكٌ وَاضِعٌ جَبْهَتَهُ سَاجِدًا لِلَّهِ )) . رواه الترمذي ( 2312 ) وابن ماجه ( 4190 ) ، وحسَّنه الألباني في " صحيح الترمذي " .

(۲) فەرمانەکانی خوای گەورە جێ بە جێ دەکەن ، فریشتە ھەن عەرشیان ھەڵگرتووە کە ژمارەیان ھەشتن ، وە فریشتە ھەیە وەحی دەگەیەنێت ، وە ھەیە خازنی بەھەشتە و ھەیە خازنی دۆزەخە ، ...... ھتد .

(۳) هەلدەستن بە کاروو باری مرۆڤەکان ، وەک نووسینی کردەوە وە ڕوح کێشان و پاراستنی مرۆڤەکان ، ..... ھتد

(٤) وە چەندین حیکمەتی تر هەر خوا خۆی دەزانێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام