پرسیار // ئایا دروستە موبایل لەگەڵ خۆت ببەیت بۆ ئاودەست کەچی ناوی خوای لەسەر شاشە داناوە ؟
وەڵام // زۆربەی زانایان دەڵێن باش نییە بچیتە ئاودەست شتێکت لا بێت ناوی خوا گەورەی لەسەر نووسرا بێت ، ئیلا ئەگەر پێویست بکات ، وەک : درھەم و پارە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە بچیتە حەمام کاغەزت لا بێت ناوی خوای گەورەی لەسەر نووسرا بێت ، مادەم لە گیرفانت دابێت و دیار نەبێت ، بەلکو شاراوەیە و داپۆشراوە . )) "فتاوى الطهارة" لاپەڕە ١٠٩
شاشەی موبایل ناوی خوای گەورەی لەسەرە دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر ناوی خوا دیار نەبێت ئیلا بە کردنەوەی موبایل نەبێت ، لەم حالەتە ھیچ کێشەی نییە و دیار نییە .
حالەتی دووەم : ئەگەر ناوی خوای گەورە دیار بێت بێ ئەوەی موبایل بکەیتەوە ، لەم حالەتە دروستە لەگەڵ خۆت ببەیت ئەگەر لەناو گیرفانت بێت یان شاراوە بێت یان داپۆشراو بێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ