پرسیار // خێزانم گوێڕایەلیم ناکات ، ئامۆژگاری و پشت تێ کردن سوودی نییە ، ئایا تاوانبار دەبم ئەگەر تەلاقی بدەم ؟
وەڵام // ھەموو زانایان یەک دەنگن کە واجبە ئافرەت گوێڕایەلی ھاوسەری خۆی بکات .
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن گوێڕایەلی کردنی ھاوسەر واجبە لەسەر ئافرەت ، لەبەر وتەی خوای گەورە : " الرِّجَال قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّل اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ " النساء/ 34 ، ولقوله تعالى : " وَلَهُنَّ مِثْل الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَال عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ " البقرة/ 228 ، یەک دەنگن واجبە گوێڕایەلی ھاوسەری خۆی بکات ، بەڵام مقید کراوە بەوەی کە سەرپێچی خوای گەورەی تێدا نەبێت ، چونکە گوێڕایەلی دروستکراوەکان " مخلوق " نییە لەسەر پێچی دروستکار " خالق " ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت : " لاَ طَاعَةَ لِمَخْلُوقٍ فِي مَعْصِيَةِ اللَّهِ عَزَّ وَجَل " – رواه أحمد بإسناد صحيح – )) " الموسوعة الفقهية " ( 41 / 313 ) .
زانایان دەڵێن تەڵاق ڕێگە پێدراو و تاوانبار نابێت ، بەڵام ئیسلام ھانی بنیات نانی خێزان و پێکەو ژیان دەدات ، نەک جیا بوونەوەی خێزان ئیلا ئەگەر ھیچ ڕێگە چارە نەبێت ، ئارام گرتن و بەردەوام بوون لەگەڵ ئافرەت بە ئامۆژگاری و نەرم و نیانی باشترین ڕێگایە ، لە زۆر حالەت دەبێت بۆ ئافرەت شل بکەیت و تنازلی بۆ بکەیت ئەگەر نا تووشی تەلاق دەبیت ، زۆر کەس ھەن بە پەلەن و زوو ھەڵدەچن لەکۆتایی دا زۆر پەشیمان دەبنەوە .
تەلاق ڕێگەپێدراوە بەڵام خەلکانێکی زۆر ئاسانکاری دەکەن لەسەر کەمترین شت ، یان لەسەر شتێک خێزانی خۆی تەلاق دەدات کە شایستەی تەلاق نییە ، وە کەسانێکی تر ھەن پێچەوانەی ئەمانە ئەگەر خێزانی خۆی ببینێت تووشی فاحیشە بووە تەلاقی نادات ، کەواتە دەبێت مام ناوەند بیت و ژیرانە بیر بکەیتەوە و بیر لە تەلاق نەکەیتەوە ئیلا ئەگەر ھیچ ڕێگایەک نەمێنێت .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قورئان و سونەت و ئیجماعی ئومەت لەسەر ئەوەن کە تەلاق ڕێگە پێدراوە و قەدەغە کراو نییە ، ابن منذر دەڵێت : بۆ ڕێگری کردنی ھیچ خەبەر جێگیر نەبووە . )) "تفسير القرطبي " ( 3 / 126 ) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ