سەردێری پرسیار: حوکمی زەردەخەنە لەناو نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-11-15 کۆدی پرسیار:828

پرسیار:

پرسیار // حوکمی زەردەخەنە لەناو نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // ھەموو زانایان یەک دەنگن پێکەنین نوێژ بەتاڵ دەكاتەوە ، بەڵام زەردەخەنە نوێژ بەتاڵ ناکاتەوە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن منذر دەفەرمووێت : ھەموو زانایان یەک دەنگن کە پێکەنین نوئژ بەتاڵ دەکاتەوە ، وو زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە زەردەخەنە نوێژ پووچ ناکاتەوە . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٣٩٤

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەردەخەنە لەناو نوێژدا مەزھەبی ئێمە ئەوەیە کە نوێژ بەتاڵ نابێت . )) المجموع ج٤ لاپەڕە ٢٢

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەردەخەنە نوێژ بەتاڵ ناكاتەوە ، بەڵام پێکەنین نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە . )) الفتاوی الکبری ج٢ لاپەڕە ٢٢٧

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەردەخەنە نوێژ بەتاڵ ناکات ، بەڵام پێکەنین نوێژ بەتاڵ دەكات ، ..... ))

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام