سەردێری پرسیار:حوکمی زەواجی المسیار چییە ؟

بەرواری دانان :2018-11-14 کۆدی پرسیار:823

پرسیار:

پرسیار // حوکمی زەواجی المسیار چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن زەواجی المسیار : مارە کردنی ئافرەتێکە کە ڕوکن و مەرجەکانی ژن ھێنانی تێدایە ، بەڵام ئافرەت تنازل لە ھەندێک لە مافەکانی خۆی دەکات ، وەک : تنازل کردنی ئافرەت لە شوێنی نیشتەجێ بوون ، یان تنازل کردنی لە مەسرەف کردن ، یان تنازل کردنی لە مانەوەی پیاوی لە لای .

ھەموو زانایان یەک دەنگن کە عەقدی زەواج دروستە ، بەڵام جیاوازی لەوە دایە ئایا ئەم زەواج دروستە یان نە ، ھەندێک دەڵێن دروستە و ھەندێک دەڵێن دروست نییە ، بەڵام ھەندێک لەوانەی دەڵێن دروستە پەشیمان بوونەتەوە و وەستاون ، لەوانە ابن باز و ابن عثیمین ڕەحمەتی خوایان لێ بێت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە ئەگەر مەرجەکانی ژن ھێنانی تێدا بێت ، ئەویش بوونی وەلی و ڕەزامەندی ژن و پیاو ، وە ئامادە بوونی دوو شایەتی دادپەروەر کاتی عەقدەکە ، وە ژن و پیاو سەلامەت بن لە ڕێگرەکان ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " أحق ما أوفيتم من الشروط أن توفوا به ما استحللتم به الفروج " ؛ وقوله صلى الله عليه وسلم : " المسلمون على شروطهم " ئەگەر ڕێک کەوتن لەسەر ئەوەی ئافرەت لە ماڵی خۆی بێت ، یان لەسەر مانەوەی پیاو لەلای لە ڕۆژدا نەک شەو ، یان ھەندێک ڕۆژی دیاری کراو ، ھیچی تێدا نییە ، بە مەرجێک نیکاح ئاشکرا بکرێت و نەشاردرێتەوە . )) " فتاوى علماء البلد الحرام " ( ص 450 ، 451 ) .

شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت لەبەر دوو ھۆکار :

یەکەم : مەبەست لە نیکاح بریتی یە لە السکن ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ " [ الروم : ٢١ ] ، ئەم زەواجە ئەمەی تێدا ناھێتە دی .

دووەم : پیاوی مناڵی دەوێ لەم ئافرەتە " یان ئافرەت مناڵی دەیەوێ " ، لەبەر دووری لە خێزانی یان لەبەر کەم چوونە لای ئەمە پێچەوانە دەبێت ، وە شتێکی خراپە بۆ پەروەردە و ڕەوشتی مناڵ . )) " أحكام التعدد في ضوء الكتاب والسنة " ( ص 28 ، 29 ) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی من دەبینم لە کۆتای :

زەواجی المسیار ئەگەر مەرجەکانی تێدا بێت ، مەرجەکانی قبول کردن و ڕازی بوون و وەلی و شاھد و ئاشکرا کردنی نیکاح ، ئەوا عەقدەکە دروستە ، ئەوە ئەگەر گونجا و باش بوو بۆ ظروفی کۆمەڵێک ژن و پیاوی دیار کراو ، فەتوا دان بۆ دروستی ئەم زەواجە ھەندێک دین لاوازەکان ئیستغلالی دەکەن ، لەبەر ئەوە واجبە فەتوایەکە گشتی نەبێت ، بەلکو سەیری ظروفی ژن و پیاو دەکرێت ، ئەگەر ئەم جۆرە بۆیان گونجا و باش بوو ئەوا دروستە ئەگەر نا ڕێگری دەکەین ، ھەروەھا ڕێگری دەکەین لەوەی کەسێک تەنھا بۆ خۆشی ئەمە بکات و مەبەستە سەرەکییەکانی تر پشت گوێ بخات ، ....

وەک ئەوەی لە خێزانی خۆی دوور دەکەوێتەوە بە مانگ لە شوقە بەتەنیا بەجێی دەھێلێت و سەیری تەلەفزیۆن و کەناڵەکان دەکات و دەچێتە ناو ئینترنێت ، چۆن کەسی وەک ئەم ئافرەتە لاوازە کاتی خۆی بەسەر ببات ؟! پێچەوانەی ئەوەی کە لەگەڵ پیاوی خۆی بێت و پێکەوە بژین ، یان لەگەڵ منالەکانی ، ... ))

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئامۆژگاری خەلک ناکەین بۆ زەواجی مسیار ، چونکە سوودەکانی زەواج شەرعی تێیدا ناھێتەدی ، بەڵکو تەنھا جێ بەجێکردنی ئارەزووکانە ، وە باڵادەست نابێت لەسەر ماڵ و مناڵی خۆی ، لە لای نامێنێتەوە و لەگەڵی نیشتەجێ نییە وەک پێویست ، وە ئەگەر مناڵیان ھەبوو ناتوانێت چاودێریان بکات و مەبەستەکانی زەواج ناھێتەدی تێیدا ، ئامۆژگاری خەلک ناکەین بەم زەواجە . )) .

پـــــوختەی وەڵامی زانایان :

(١) زەواجی المسیار : مارە کردنی ئافرەتێکە کە ڕوکن و مەرجەکانی ژن ھێنانی تێدایە ، بەڵام ئافرەت تنازل لە ھەندێک لە مافەکانی خۆی دەکات ، وەک : تنازل کردنی ئافرەت لە شوێنی نیشتەجێ بوون ، یان تنازل کردنی لە مەسرەف کردن ، یان تنازل کردنی لە مانەوەی پیاوی لە لای .

(٢) زەواج مسیار عەقدی دروستە ئەگەر وەلی و شاھد و ڕەزامەندی ژن و پیاوی تێدا بێت ، وە نیکاحەکەش ئاشکرا بکرێت .

(٣) ئامۆژگاری خەلک ناکەین بۆ ئەم زەواجە بە شێوەیەکی گشتی ، ئیلا کەسێک ظروفێکی تایبەتی ھەبێت ، وە ڕێگەدان بۆ ئەم زەواجە بۆ ھەموو کەسێک نییە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام