سەردێری پرسیار:حوکمی عەقدی زەواج کردن لە مزگەوت ؟

بەرواری دانان :2018-11-14 کۆدی پرسیار:822

پرسیار:

پرسیار // ئایا سونەتە عەقدی زەواج لەمزگەوت بکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زۆربەی زانایان دەڵێن سونەتە عەقدی زەوج لە مزگەوت بکرێت ، بەڵگە :

عن عائشة رضي الله عنها قالت : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( أعلنوا هذا النكاح واجعلوه في المساجد واضربوا عليه بالدفوف )) رواه الترمذي ( 1089 ) ، وهو حديث ضعيف ، ضعفه الترمذي ، وابن حجر ، والألباني ، وغيرهم .

واتە : ئەم ژن ھێنان ئاشکرا بکەن و عەقدی زەوج لە مزگەوت بکەن ، ....

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت : (( زۆربەی زانایان لایان سونەت بووە عەقدی زەواج لە مزگەوت بکرێت ، للبركة ، ولأجل شهرته ، فعن عائشة رضي الله عنها قالت : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : " أعلنوا هذا النكاح واجعلوه في المساجد واضربوا عليه بالدفوف " )) " الموسوعة الفقهية " ( 37 / 214 ) .

بەڵام ھەندێک زانا دەڵێن ئەم فەرموودەیە لاوازە ، سونەت نییە لە مزگەوت عەقدی زەواج بکرێت ، بەڵکو تەنھا ڕێگە پێدراوە لە مزگەوت بکرێت کە ئەمە وتەی ڕاستە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوا لێ بێت ئافرەتی مارە کردووە لە کەسێک لە مزگەوت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتی عەقدی زەواج لە مزگەوت نەم زانیووە ھیچ ئەسڵێکی ھەبێت ، وە نەم زانیووە ھیچ بەلگەی ڕاست ھاتبێت لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، بەڵام ئەگەر وەلی و پیاو لە مزگەوت بوون وا ڕێک کەوت لە مزگەوت عەقد بکرێت ، ئەوا ھیچی تێدا نییە ، چونکە ئەمە لە جنسی کڕین و فرۆشتن نییە ، ئەگەر عەقد کرا ھیچی تێدا نییە ، بەڵام سونەتی ئەمە بەجۆرێک بڵێن : لە ماڵ دەربھێنن بۆ مزگەوت ، یان موعد دابنێن و بۆ ئەوەی بھێنن بۆ مزگەوت و لە مزگەوت عەقد بکرێت ، ئەمەیان پێویستی بە بەڵگەیە ، نەم زانیووە ھیچ بەڵگە ھاتبێت . )) " لقاء الباب المفتوح " ( 167 / السؤال رقم 12 ) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام