سەردێری پرسیار:ئایا مەرجە دوای خۆ شۆردن دەست نوێژ ھەلبگریتەوە ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:82

پرسیار:

پرسیار // ئایا مەرجە دوای خۆ شۆردن دەست نوێژ ھەلبگریتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن خۆ شۆردن دوو جۆرە :

یەکەم / بۆ خۆ شۆردنی لەش گرانی دەبێت یەکەم جار زەکەرت بشۆی دوای دوای دەستەکانت دوای دەست نوێژ ھەلدەگریت پاشان دەستەکانت دەخەیتە ناو قژی سەرت و سێ جار ئاوی بەسەردا دەکەیت ، پاشان لاشەت دەشۆیت .

دووەم / تەنھا خۆت دەشۆیت بێ ئەوەی دەست نوێژ ھەلبگریت .

ھەردووکیان دروستە بەلام جۆری یەکەم باشترە و پاداشتی زیاترە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن عبدالبر دەفەرمووێت : ئەوەی خۆی دەشوات لە لەش گرانی ئەگەر دەست نوێژ ھەلنەگرێت و ھەموو لاشەی بشوات ئەوا ئەوەی کردووە کە لەسەری بوو ، چونکە خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر لەش گران خۆ شۆردن نەک دەست نوێژ ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُواْ )) ئەمەیان یەک دەنگی ھەموو زانایانی لەسەرە جیاوازی تێدا نییە ، ئیلا ئەوە نەبێت ھەموویان یەک دەنگن کە سونەتە دەست نوێژ ھەلبگریت پێش خۆ شۆردن ، وەک شوێن کەوتنی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت . )) المغنی

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیمام بخاری ئەمە دەکاتە بەلگە کە واجبە شووشتنی لەش گرانی یەکجار بێت ، ھەر کەسێک دەست نوێژ ھەلبگرێت بە مەبەستی خۆشۆردن ، پاشان لاشەی تەواو بکات بۆ شۆردن بۆی نییە دەست نوێژ ھەلبگرێتەوە بێ ئەوەی دەست نوێژی شکا بێت . )) فتح الباری ج١ لاپەڕە ٣٦٠

ابن بطال ئیجماع نقل دەکات کە ئاو لەدەم و لووت وەردان واجب نییە لەگەل خۆشۆردن "شرح ابن بطال ج١ لاپەڕە ٣٧٥" ، بەلام ابن حجر لە فتح الباری ج١ لاپەڕە ٣٦٠ دەلێت : ھەندێک بۆ ئەوە چوون کە واجبە لەوانە ابو ثور و داود الظاهري .

ھەروەھا حنفی و ابن بازیش بۆ ئەوە چوون کە واجبە ئاو لە دەم و لووت وەربدەیت .

کەواتە دوای خۆشۆردن ئەم سێ حالەتانەن :

یەکەم / ئەگەر پێش خۆشۆردن یان لەگەڵ خۆشۆردن دەست نوێژت ھەلگرت دوای تەواو بوون باش نییە دەست نوێژ بشۆیتەوە ئەگەر دەست نوێژت نەشکا بێت .

دووەم / ئەگەر پێش خۆ شۆردن یان لەگەڵ خۆشۆردن دەست نوێژت ھەلنەگرت تەنھا ھەموو لاشەت شووشت ، دوای تەواو بوون دەست نوێژ پێویست ناکات ئەگەر دەست نوێژت نەشکا بێت کاتی خۆ شۆردن لەسەر وتەی ھەندێک زانا .

سێیەم / ئەگەر کاتی خۆشۆردن دەست نوێژت شکا وەک میز دەرچوون یان ھەوا ، ئەوا دوای خۆشۆردن واجبە دەست نوێژ ھەلبگریت چونکە خۆشۆردنت لەسەر لاچوو بەلام دەست نوێژ ماوە ناتوانی نوێژ بکەیت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام