سەردێری پرسیار: خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الذین ینفقون فی السراء والضراء.....)) [ ال عمران : ١٣٤ ] . مال بەخشین کاتی بەرفراوانی دیارە بەلام کاتی تەنگانە چۆن مال دەبەخشرێت کە هیچی نییە یان کەم ماڵی هەیە ؟

بەرواری دانان: 2018-11-13 کۆدی پرسیار: 819

پرسیار:

پرسیار // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الذین ینفقون فی السراء والضراء.....)) [ ال عمران : ١٣٤ ] . مال بەخشین کاتی بەرفراوانی دیارە بەلام کاتی تەنگانە چۆن مال دەبەخشرێت کە هیچی نییە یان کەم ماڵی هەیە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // خوای گەورە دەفەرمووێت : ئایەتی ۱۳٤ لە سورة ال عمران دەلێت : (( الذین ینفقون فی السراء والضراء.....)) [ ال عمران : ١٣٤ ] .

واتە : خوای گەورە باسی هەندێک لە کردەوەی خەلکی بەهەشت دەکات ئەویش ئەوەیە مال دەبەخشن لە کاتی خۆشی و بەرفراوانی وەکاتی تەنگانەدا.

ئەم ئایەتە زانایان چەند وتەیان لەسەر ھەیە :

(۱) هەندێک زانا دەلێن مەبەست پێی بەخشینی مالە لە کاتی لەش ساغی (السراء) و نەخۆشی (الضراء) .

(۲) هەندێک زانای تر دەلێن مەبەست پێی بەخشینی مالە لە ژیان دا (السراء) وە لەسەرەمەرگ دا ( الضراء ) وەسیەت دەکات دوای مردن ئەوەندە مالەم بۆ بکەنە خێر .

(۳) هەندێک دەلێن مەبەست پێی بەخشینی مالە لە کاتی بۆنەکان(السراء) وە ژن گواستنەوە یان ....وە نەخۆشەیەکانە (الضراء).

(٤) ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مال بەخشین لە (السراء) بەرفراوانی دیارە بەلام کاتی تەنگانە بەخشین چۆنە ؟

وەڵام : دەبێت ئەوە بزانین کە بەخشین تایبەت نییە بە خەلکی دوور " واتە : کەسێک خزمی تۆ نییە و لێت دووڕە لەڕووی خزمایەتی " ، بەلکو گشتییە ئەگەر مال ببەخشی بە کچی خۆت یان کوڕی خۆت یان خێزان یان دایک یان باوک بەلکو بۆ خۆتیش هەر بە بەخشین حساب دەکرێ و پاداشتی لەسەر وەردەگری بە صدقەش حساب دەکرێ ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص دەفەڕمووێت : " بزانە تۆ ھەر شتێک ببەخشیت مەبەستت خوا بێت ئیلا پاداشتی لەسەر وەردەگریت ، ھەتا ئەوەی دەخەیتە ناو دەمی خێزانی خۆتیش . " ئایا بەخشین ھەیە لە کاتی تەنگا و ھەژاری ؟ وەڵام : بەڵێ دەکرێ مرۆڤ لە خراپترین باری ھەژاری بێت دەبەخشێت بە خێزانی خۆی و بەلکو بۆ نەفسی خۆش . )) تفسیر سورة آل عمران ج٢لاپەڕە ١٧١

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام