سەردێری پرسیار:حوکمی نوێکردنەوەی دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-11-12 کۆدی پرسیار:817

پرسیار:

حوکمی نوێکردنەوەی دەست نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن دەست نوێژ نوێکردنەوە سونەتە ، بەڵگە :

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( يَتَوَضَّأُ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ )) أخرجه البخاري (214) .

واتە : ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەست نوێژی دەگرت بۆ ھەموو نوێژێک .

زاد الترمذي " ٥٨ " : (( طَاهِرًا أَوْ غَيْرَ طَاهِرٍ )) ، واتە : دەست نوێژی دەگرت بۆ ھەموو نوێژێک جا چ بە دەست نوێژ بوایا یان بێ دەست نوێژ .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ھاوەڵانی ئێمە یەك دەنگن لەسەر سونەتی نوێ کردنەوەی دەست نوێژ ، ئەویش ئەوەیە دەست نوێژت ھەیە ، پاشان دەست نوێژ دەگریت بێ ئەوەی دەست نوێژت شکا بێت . )) "المجموع" (1/495) .

زانایان دەڵێن دەست نوێژ نوێکردنەوە ئەو کات سونەتە ئەگەر بە دەست نوێژی یەکەم نوێژێکت کردبێ جا چ نوێژی واجب بێت یان سونەت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێکردنەوە دەست نوێژ سونەتە ئەگەر نوێژی کردبێ بە دەست نوێژی یەکەم ، ئەگەر نوێژی کرد بە دەست نوێژ پێشوو ، سونەتە دەست نوێژ نوێ بکاتەوە بۆ نوێژی نوێ .

نموونە : دەست نوێژ ھەڵگیرا بۆ نوێژی نیوەڕۆ و نوێژی نیوەڕۆ کرا ، پاشان کاتی نوێژی عصر ھات و دەست نوێژی ماوە " واتە نەشکاو " ، ئەو کات سونەتە دەست نوێژ بگریتەوە دەست نوێژێکی نوێ ، چونکە نوێژی کردووە بە دەست نوێژێ پێشوو ، دەست نوێژ نوێ کردنەوەی عصر بۆی ڕێگەپێدراوە ، ئەگەر نوێژی بەو دەست نوێژە نەکردبێت ، وەک ئەوەی دەست نوێژ بگرێت بۆ عصر پێش ھاتنی کاتی عصر ، وە نوێژی نەکردووە بەم دەست نوێژە ، پاشان کاتێ بانگی عصر درا دەست نوێژی نوێ کردەوە ، ئەمەیان ڕێگەپێدراو نییە ، چونکە نوێژی نەکردووە بە دەست نوێژی یەکەم . )) "الشرح الممتع" .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام