پرسیار // ئایا واجبە ئافرەت شیری خۆی بەجل و بەرگەوە لابدات بۆ نوێژ ؟ ئایا شیری ئافرەت پیسە ؟
وەڵام // ھەموو زانایان یەک دەنگن شیری ئافرەت خاوێنە ، وە دروستە نوێژ بکەیت شیر بە جل و بەرگەوە بێت ، چونکە لادانی پیسایی واجبە بۆ نوێژ نەک لادانی شتی خاوێن .
مرداوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شیری مرۆڤ و ئەو ئاژەڵانەی گۆشتیان دەخۆرێت خاوێنە بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان . )) "الإنصاف" (1/343) .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شیری مرۆڤ خاوێنە لەسەر مەزھەبی شافعی ، ھاوەڵان وتەیان ھەیە ئیلا خاوەنی کتابی حاوی نەبێت نقل دەکات لە الأنماطي لە ھاوەلانی ئێمە دەڵێت پیسە ، حەڵاڵە بۆ مناڵ بیخواتەوو لەبەر پێویستی ، .... ، ئەمەیان ھیچ نییە و ھەڵەیەکی ڕوون و ئاشکرایە ، ابو حامد یەک دەنگی موسلمانان نقل دەکات لەسەر پاکی شیری مرۆڤ . )) المجموع ج٢ لاپەڕە ٥٨٧ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ