سەردێری پرسیار:ئاوێک ئەگەر پیسای بکەوێتە ناوی پیس دەبێت ؟

بەرواری دانان :2018-11-09 کۆدی پرسیار:803

پرسیار:

پرسیار // ئاوێک ئەگەر پیسایی بکەوێتە ناوی پیس دەبێت ، وە دەتوانی بەکار بھێنی بۆ دەست نوێژ و خۆ شۆردن و لادانی پیسایی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن ئاو ئەگەر پیسایی بکەوێتە ناوی ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : ئاوێک ئەگەر پیسایی کەوتە ناوی چ زۆر بێت یان کەم ، ئەگەر تام یان بۆن یان ڕەنگی گۆڕدرا ، ئەوا پیس دەبێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .

ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن ئاو چ زۆر بێت یان کەم ، ئەگەر پیسایی کەوتە ناوی ، پیساییەکە ئاوەکەی گۆڕی ، تام یان بۆن یان ڕەنگی گۆڕی ، ئەوا پیس دەبێت ، نابێت دەست نوێژ ھەڵبگریت بەو ئاوە و خۆتی پێ بشۆیت . )) " الأوسط" (1/260).

حالەتی دووەم : ئاوێکی زۆر ئەگەر پیسایی کەوتە ناوی ، ئاوەکەی نەگۆڕی ، نە تام و نەبۆن و نە ڕەنگی ئاو نەگۆڕدرا ، ئەوە ئەم ئاوە خاوێنە بەیەک دەنگی ھەموو زانایان .

ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن ئاوێکی زۆر ، ئاوی ڕووبار و دەریا و ئاوی ھاوشێوەی ئەمانە ، ئەگەر پیسایی کەوتە ناوی تام یان بۆن یان ڕەنگی نەگۆڕدرا ، ئەوا لەسەر حاڵی خۆی ماوەتەوە و دروستە خۆتی پێ پاک بکەیتەوە . )) "الإجماع" لاپەڕە ٣٥

حالەتی سێیەم : ئاوێکی کەم ئەگەر پیسایی کەوتە ناوی ، ھیچ لە تام یان بۆن یان ڕەنگی ئاوەکەی نەگۆڕی ، وەک ئەوەی دلۆپە میزێک بکەوێتە ناو سەتلە ئاوێک ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، وتەی ڕاست ئاوەکە پیس نابێت ئیلا ئەگەر تام یان بۆن یان ڕەنگی ئاو بگۆڕێت ، کە ئەمە وتەی مالک و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە و ابن قیم و ابن باز و ابن عثیمینە .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت ئاو ئەگەر کەم بوو و کەمتر بوو لە قلتین ، ئەوا پیس نابێت ئەوە ئەوەی گەیشتۆتە قلتین ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " إن الماء طهور لا ينجسه شيء " ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت باسی قلتینی کردووە بۆ ئەوەی ئەگەر کەمتر بێت لە قلتین پێویستی بە تێڕوانین و لێکۆڵینەوە ھەیە ، نەک لەبەر ئەوەی پیس دەبێت ، لەبەر فەرموودەی ئەبو سەعید .

سوودی ئەمە : ئاوی زۆر کەم ، بەزۆری پیس دەبێت و دەبێت خۆتی لێ بپارێزی و بڕێژی . )) "مجموع فتاوى ابن باز" (10/16).

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام