سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن بە بێ دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-11-09 کۆدی پرسیار:802

پرسیار:

پرسیار // حوکمی نوێژ کردن بە بێ دەست نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن گومانی تێدا نییە نوێژ کردن بێ دەست نوێژ حەڕامە و تاوانێکە لە تاوانەکان ، وە وەعیدێکی تایبەت ھاتووە بۆ ئەم بابەتە .

عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال : (( أُمِرَ بعبد من عباد الله أن يُضرَب في قبره مائة جلدة ، فلم يزل يسأل ويدعو حتى صارت جلدةً واحدةً ، فجُلد جلدةً واحدةً ، فامتلأ قبره عليه نارًا ، فلما ارتفع عنه أفاق ، قال : علام جلدتموني ؟ فقيل له : إنك صليت صلاةً واحدةً بغير طهور ، ومررت على مظلوم فلم تنصره )) أخرجه الطحاوي في "مشكل الآثار" (4/231) وحسنه الألباني في السلسلة الصحيحة (2774) .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( موسلمان نوێژ ناکات ئیلا ڕووە و قیبلە نەبێت ، یان نوێژ بێ دەست نوێژ ناکات ، یان نوێژ بێ ڕکوع و سوجدە ناکات ، ھەر کەسێک ئەمە بکات شایستەی زەم و سزایە . )) "منهاج السنة النبوية" (5/204) .

نوێژ کردن بێ دەست نوێژ ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : نوێژ بێ دەست نوێژ دەکات وەک گاڵتە کردن بە دین یان بەحەڵاڵ دانان ، ئەمە تووشی کوفر بووە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .

حالەتی دووەم : نوێژ بێ دەست نوێژ دەکات لە تەمبەڵی ، لەم حالەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :

(١) ھەندێک زانا دەڵێن کوفرە ، چونکە خودی ئەم کردەوەیە دەلالەت لەسەر گاڵتە کردن بە دین دەکات ، وە گاڵتە کردنیش بەدین کوفرە ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفەیە .

(٢) زۆربەی زانایان دەڵێن کوفر نییە ئیلا ئەگەر بە حەڵاڵی بزانێت یان مەبەستی گاڵتە کردنی ھەبێت ، بەڵام تووشی تاوانێکی گەورە بووە .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە کوفر نییە .

حالەتی سێیەم : نوێژ بێ دەست نوێژ دەکات نازانێت حەڕامە نوێژ بێ دەست نوێژ بکرێت ، لەم حالەتە تاوانبار نابێت بەڵام دەبێت بپرسێت و نابێت کەمتەر خەم بێت .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر شارەزا بێت بە بێ نوێژ و حەڕامی نوێژ کردن بە بێ دەست نوێژ ، ئەوا تاوانێکی گەورەی ئەنجام داوە ، لای ئێمە تووشی کوفر نەبوو بەمە ، ئیلا ئەگەر بە حەڵاڵی بزانێت ، ئەبو حەنیفە دەڵێت : تووشی کوفر بووە . )) "المجموع" (2/84) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام