سەردێری پرسیار: حوکمی سوێند خواردن بە حیاة الله چییە ؟

بەرواری دانان: 2018-11-08 کۆدی پرسیار: 799

پرسیار:

پرسیار // حوکمی سوێند خواردن بە حیاة الله چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن سوێند خواردن بە سیفەتەکانی خوای گەورە وەک سوێند خواردنە بە ناوەکانی خوای گەورە ، دروستە سوێند بخۆیت بە حیاة الله .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای بێت دەفەرمووێت : (( سوێند خواردن بە سیفەتەکانی خوای گەورە وەک سوێند خواردنە بە ناوەکانی خوای گەورەیە . )) "المغني " (9/395) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سوێند خواردنی مرۆڤ بە وتەی : " و حیاة الله " ھیچی تێدا نییە و دروستە ، چونکە سوێند خواردنە بە خوا ، وە بە ھەر ناوێک لە ناوەکانی خوای گەورە ، وە دەکرێت بە سیفەتەکانیشی ، وەک : الحياة ، والعلم ، والعزة ، والقدرة ، وە سیفەتی تر ، دروستە سوێند خۆر بڵێت : وحیاة الله ، وعلم الله ، وعزة الله ، وقدرة الله ، وە سیفەتی تری ھاوشێوەی ئەمانەی خوای گەورە . )) مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين " (2/219-220) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام