پرسیار // جیاوازی چییە لە نێوان قیام اللیل و التھجد ؟
وەڵام // زانایان سەبارەت بە جیاوازی نێوان قیام اللیل و تھجد دەڵێن :
قیام اللیل :
(١) کردنی عیبادەتە لەشەودا ، جا چ شەونوێژ بێت یان قورئان خوێندنەوە بێت یان زیکر یان سەلاوات لێدان بێت یان ھەر عیبادەتێکی تر بێت .
(٢) شەونوێژ و عیبادەت کردنە چ پێش نووستن بێت یان پاش نووستن .
التھجد :
(١) کردنی شەونوێژە نەک عیبادەتی تر ، کەواتە قیام اللیل گشتی ترە ھەموو عیبادەتێک دەگرێتەوە .
(٢) ھەندێک زانا دەڵێن تھجد شەونوێژ کردنە دوای نووستن ، جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە :
(أ) زۆربەی زانایان دەڵێن نوێژی شەو دەگرێتەوە بەشێوەیەکی گشتی .
(ب) نوێژی شەو دەگرێتەوە دوای نووستن .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژ لەشەودا پێی دەڵێن تھجد ، وە پێی دەڵێن قیام اللیل ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَكَ " . وقال سبحانه : " يَا أَيُّهَا الْمُزَّمِّلُ . قُمِ اللَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا " . وقال سبحانه في سورة الذاريات عن عباده المتقين : " آخِذِينَ مَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُحْسِنِينَ . كَانُوا قَلِيلًا مِنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ " .
بەڵام تەڕاویح لای زانایان شەونوێژ کردنە لە سەرەتای شەو لە مانگی ڕەمەزان ، لەگەڵ ڕەچاوی نوێژ کورت کردن ، دروستە پێی بلێی تھجد ، وە دروستە پێی بڵێی قیام اللیل . )) "فتاوى الشيخ ابن باز" (11/ 317).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ