پرسیار // ئاوێک مشکی تێدا مردووە ، ئایا دروستە بەو ئاوە دەست نوێژ ھەلبگریت ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ئەگەر مشک کەوتە ناو ئاو دەبێت دەربھێنرێت و فڕێ بدرێت ، بۆ بەکارھێنانی ئاوەکە ئەم دوو حالەتەیە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر ئاوەکە تام یان بۆن یان ڕەنگی گۆڕدرا بێت ، ئەوا نابێت دەست نوێژ بەو ئاوە ھەلبگریت .
حالەتی دووەم : ئەگەر ئاوەکە تام یان بۆن یان ڕەنگی نەگۆڕدرا بێت ، ئەوا دروستە دەست نوێژ بەو ئاوە ھەلبگریت .
ھەر بۆیە ھەندێک زانا دەڵێن حیکمەت لە ڕوخسار شووشتن و ئاو لە دەم لووت وەردان لەبەر ئەوەیە تا ڕەنگی ئاو ببینێت گۆڕدراوە یان نە ، وە ئاو لە دەم وەردانیش تاکو بزانیت تامی گۆڕدراوە یان نە ، وە ئاو لە لووت وەردانیش تاکو بزانێت بۆنی گۆڕدراوە یانە نە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئاو ئەگەر پیسایی کەوتە ناوی لە میز یان پیسایی یان مشک یان بێجگە لە ئەمانە شتی تری پیس ، تام و بۆن و ڕەنگی نەگۆڕدرا بە پیسایی ، ئەوا پاکە ، بەڵام ئەو پیسایەی کەوتۆتە ناو ئاو دەبێت دەربھێنرێت و فڕێ بدرێت ، وەک ئەوە ئەگەر پیسایی بێت دەبێت دەربھێنرێت لە ئاو ، یان مشک بێت دەبێت دەربھێنرێت . )) "لقاء الباب المفتوح" (102/5) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ