پرسیار // ئاوێک شتێکی خاوێنی تێدایە ، ئایا دروستە بەو ئاوە دەست نوێژ ھەلبگریت ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ھەر ئاوێک شتێکی خاوێن بکەوێتە ناوی ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : ئەگەر شتێکی خاوێن کەوتە ناو ئاو ، تام یان بۆن یان ڕەنگی ئاوی نەگۆڕی ، ئەوا دروستە دەست نوێژ بەو ئاوە ھەلبگریت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، وەک : پاقلە یان گوڵ یان ھەر شتێکی تری پاک بکەوێتە ناو ئاو ، تام یان بۆن یان ڕەنگی ئاو نەگۆڕێت .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت لە نێوان زانایان سەبارەت بە دروستی دەست نوێژ ھەڵگرتن بە ئاوێک شتێکی پاکی کەوتبێتە ناوی و نەی گۆڕی بێت . )) " المغني " (1/25) .
حالەتی دووەم : ئەگەر شتێکی خاوێن کەوتە ناو ئاو ، تام یان بۆن یان ڕەنگی ئاوی گۆڕی و ناوی ئاوی لەسەر لاچووە بەو گۆڕینە ، ئەوا دروست نییە دەست نوێژ بەو ئاوە گۆڕدراوە ھەڵبگریت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی تێکەڵی دەبێت لە شتی پاک و ناوی دەگۆڕدرێت ، زاڵ دەبێت بەسەر بەشەکانی ، وەک ئەوەی ببێتە بۆیاغ یان مەرەکەب "حبر " یان ببێتە خەل " سرکە " یان ببێتە مەرەگە و شتی تری وەک ئەمانە ، ئەوەی دەکوڵێت و شتی پاکی تێدایە و گۆڕدرا ، وەک ئاوی کوڵاوی پاقلە ، ھەموو جۆرەکانی لەمانە نابێت دەست نوێژی پێ ھەڵبگریت و خۆتی پێ بشۆیت ، نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت لە نێوان زانایان . )) " المغني " (1/20) .
حالەتی سێیەم : ئەگەر شتێکی خاوێن کەوتە ناو ئاو ، تام یان بۆن یان ڕەنگی ئاوەکەی گۆڕی بەڵام گۆڕینەکە زۆر نەبوو و ناوی ئاوی لەسەر لانەچوو " واتە ھەر پێی دەڵێن ئاو ناوی نەگۆڕدرا " ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەم ئاوە دوو وتە ھەیە :
یەکەم : زۆربەی زانایان دەڵێن ئاوەکە پاکە بەڵام پاککەرەوە نییە ، کەواتە ناتوانیت دەست نوێژ بەو ئاوە ھەڵبگریت و خۆتی پێ بشۆیت و پیسای پێی لابدەیت .
دووەم : ھەندێک زانا دەڵێن ئاوەکە پاکە و پاککەرەوەیە ، کەواتە دەتوانیت دەست نوێژ بەو ئاوە ھەڵبگریت و خۆتی پێ بشۆیت و پیسایی پێی لابدەیت ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن حزم و ابن منذر و ابن تیمییە و ابن باز و ابن عثیمینە .
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ئاوێک شتێکی پاکی لەگەڵ تێکەڵ ببووبێت ڕێگەپێدراوە ئەگەر چی ڕەنگ و تام و بۆنیشی بەدیار کەوتبێت ، ئیلا ئەگەر ناوی ئاوی لەسەر لاچوو بێت ، دەست نوێژ ھەڵگرتن بەو ئاوە دروستە ، وە خۆشۆردنی لەش گرانیش بەو ئاوە دروستە ، .... جا ئەو شتە پاکەی کەوتۆتە ناو ئاو چ میسک بێت یان ھەنگوین یان زەعفەران بێت ، یان شتی تر . )) " المحلى " (1/200) .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مادەم پێی دەڵێن ئاو و ناوی ئاوی لەسەر نەگۆڕدراوە ، ئەوا پاکە و پاککەرەوەیە ، ھەروەک ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، دەقی ھەیە لە وەڵامەکانی ، ئەمە وتەی ڕاستە ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ "
وتەی : " فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً " نکرەیە و سیاقەکەش نەفی یە ، بەمانای گشتی دێت و ھەموو جۆرەکانی ئاو دەگرێتەوە ، ھیچ جیاوازی نییە لە نێوان جۆرێک لە جۆرەکانی ئاو . )) " مجموع الفتاوى" (21/ 26) .
ھەروەھا ابن تیمییە دەفەرمووێت : (( فەرموودە جێگیر بووە : فەرمانی کردووە ئەو کەسەی لە ئیحرام دا مردبوو بیشۆن بە ئاو و سیدر ، وە فەرمانی کردبوو بە شووشتنی کچەکەی بە ئاو و سیدر ، وە فەرمانی کرد ئەوەی کە موسڵمان بووە خۆی بشوات بە ئاو و سیدر ، ئەوەی زانرا بێت سیدر ڕەنگی ئاو دەگۆڕێت ، ئەگەر سیدر ئاوی پووچ کردبا ئەوە فەرمانی نەدەکرد بە شووشتنی بە ئاو و سیدر . )) " مجموع الفتاوى" (21/ 26) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ