پرسیار // حیکمەت چییە لە حەرامی خۆ چوواندن بە کافرەکان ؟
وەلام // زانایان سەبارەت بە حیکمەت لە حەڕامی خۆ چوواندن دەلێن :
(۱) خۆ چوواندن بە کافر نیشانی ئەوەیە کە شێوەی کافر باشترە لە هی خۆی ، لەبەر ئەوە خۆی دەچوێنێت بەکافر ، کە ئەمەش نزیکە لە ڕەخنە گرتن لە دینی خوا و ویستی خوا ، ژن کاتێک خۆی دەچوێنێت وەک ئەوە وایە کە ڕەخنە بگرێت ، وە ڕازی نییە بەو شێوەی کە خوا دروستی کردووە ، وە خۆ چواندن بەکافر وەک ئەوەیە بلێیت شێوەی کافر باشترە لە هی موسلمان ، کەخوای گەورە فەرمانی کردووە لە سەر ئەم شێوەیە بمێنیتەوە.
(۲) خۆ چوواند بە کافرەکان نیشانەی لاوازی نەفسییە ، دینی ئیسلام ئەم لاوازییە قبول ناکات ئەگەر چی واش بێت ، چونکە ئەم خۆ چوواندنە و دان پێدانانە ئاشکرا کردنی لاوازی زیاتر دەکات و بەهێزی کافرەکان زیاتر دەکات ، هەر لەبەر ئەمەش ئەگەر مێژوو بخوێنیتەوە بیرمەندانی هەر قەومێک خۆیان نەچواندووە بە دوژمنەکەیان .
(۳) خۆ چوواندن بەکافرەکان خۆشەویستی بۆ کافرەکان و پشتگیری کردن لە کافرەکان لە دڵی موسلماندا دەچێنێت و زیاد دەکات ، کە فەرمان کراوە ڕقت لە کافر بێتەوە و پشتگیریان نەکەیت .
(٤) خۆ چوواندن بە کافرەکان لە ڕووکەش دا سەر دەکێشیت بۆ خۆ چوواندن لە ناخ دا واتە بیروباوەر .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ