سەردێری پرسیار: ئەگەر کوڕ و کچێک شیریان خوارد بێت لەیەک ئافرەت چ حوکمیان ھەیە ؟

بەرواری دانان :2018-11-01 کۆدی پرسیار:767

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر کوڕ و کچێک شیریان خوارد بێت لەیەک ئافرەت چ حوکمیان ھەیە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەلێن ئەگەر مناڵ پێنچ ژەم تێر شیری لە ئافرەت خواردەوە لە تەمەنی شیر خواردن ، ئەوە دەبێتە مناڵی ئەو ئافرەتە لە شیر ، وە ئافرەتەکەش دەبێتە دایکی شیری ئەو مناڵە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەحکامەکانی شیر خواردن چوار ئەحکامن :

(١) حەڕامی مارەکردن .

(٢) دروستە سەیری بکەی و لەگەڵی بمێنیتەوە بە تەنیا .

(٣) دەبنە مەحرەمی یەکتر .

(٤) دروستە سەفەر پێکەوە بکەن بە تەنیا .

ئەمانە جێگیر دەبن ، ھەموو ئەمانە فروعی مەحرەمین ، بەلام مانع نییە لە تەفصیل ، ئەحکامەکانی تری نەسەب جێگیر نابن ئیلا ئەم چوارە نەبن ، مەسرەفی یەکتر کردن جێگیر نابێت ، بەرپرسیاریەتی دییە " خوێن بایی " جێگیر نابێت ، میرات لەیەکتر وەرگرتن جێگیر نابێت ، ھەموو ئەحکامەکانی تری نەسەب بێجگە لە ئەمانە جێگیر نابن .

بۆ ئەحکامەکانی شیر خواردن مەرج ھەن کە سونەت باسی کردووە ، بەلام قورئان بە مطلقی باسی کردووە ، .... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١٢ لاپەڕە ٣٢٤

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مناڵ شیری خوارد لە ئافرەت پێنج جار " ژەم " لە دوو ساڵی یەكەمی تەمەنی یان زیاتر لە پێنج ژەم ، ئەوە ئەو مناڵە دەبێتە مناڵی شیری ئەو ئافرەتە و مناڵی شیری پیاوی ئەو ئافرەتەش ، وە ھەموو مناڵەکانی ئەو ئافرەتە لەو پیاوە و پیاوی تر دەبنە خوشک و برای ئەو مناڵەی شیری لەو ئافرەتە خواردووە ، ...... )) "فتاوى إسلامية" (3/333) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام