سەردێری پرسیار:ئایا دەست نوێژ دروستە ئەگەر زیاتر لە سێ جار ئەندامەکان بشۆیت ؟

بەرواری دانان :2018-10-31 کۆدی پرسیار:761

پرسیار:

پرسیار // ئایا دەست نوێژ دروستە ئەگەر زیاتر لە سێ جار ئەندامەکان بشۆیت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زۆربەی زانایان دەلێن دەست نوێژ دروستە ئەگەر چی زیاتر لە سێ جار ئەندامەکانی دەست نوێژ بشوات ، کە ئەمە وتەی ڕاستە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر زیاتر لەسێ جار ئەندامەکان بشوات ئەوا تووشی مەکروھێک بووە ، دەست نوێژی دروستە و بەتال نابێت ، چونکە دەست نوێژی تەواو بووە بە سێ جار شوشتن ، ئەمە مەزھەبی ئێمە و تێکڕایی زانایانە ، دارمی لە الإستذكار نقل دەکات لە قەومێک دەست نوێژ بەتالە ، ھەروەک نوێژ ئەگەر زیاد بکرێت ، ئەمە ھەڵەیەکی دیارە . )) " المجموع" (1/ 440).

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست لای شافعی یەکان ئەوە کە مکروھە ، دارمی لە قەومێک نقل دەکات زیادە لەسەر سێ جار شووشتن دەست نوێژ پووچ دەکات ، وەک زیادەی نوێژ ، ئەمە قیاسێکی پووچە . )) " فتح الباري" (1/234).

سەبارەت بە فەرموودەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ فِيهِ فَهُوَ رَدٌّ ) رواه البخاري (2697) ، ومسلم(1718) .

واتە : ھەر کەسێک شتێک دابھێنێت لە ئایینی ئێمە ، وە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە .

زانایان دەلێن شووشتنی جاری چوارەم یان پێنجەم ئەمەیان ڕەت دەکرێتەوە نەک دەست نوێژ ڕەت بکرێتەوە و بەتال بێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک عیبادەت بکات زیاتر لەوەی شەریعەت بۆی داناوە لێی وەرناگیرێت ، نموونە بۆ ئەمە : پیاوێک دەست نوێژی ھەلگرت ئەندامەکانی دەست نوێژی چوار جار شووشت ، شووشتی جاری چوارەمی لێ وەرناگیرێت ، چونکە زیادەیە لەسەر ئەوەی کە شەریعەت پێی ھاتووە ، ..... )) "شرح الأربعين النووية" (ص99) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام