پرسیار // حوکمی قسەکردن کاتی دەست نوێژ ھەلگرتن چییە ؟
وەڵام // جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا دەلێن مەکرھە " باش نییە " قسە بکەیت کاتی دەست نوێژ ھەلگرتن ، بەلگە :
(١) عن عثمان بن عفان أنه توضأ بالمقاعد، والمقاعد بالمدينة حيث يصلى على الجنائز عند المسجد، فغسل كفيه ثلاثًا ثلاثًا، واستنثر ثلاثًا ثلاثًا، وغسل وجهه ثلاثًا، ويديه إلى المرفقين ثلاثًا، ومسح برأسه ثلاثًا، وغسل قدميه ثلاثًا، وسلم عليه رجل، وهو يتوضأ، فلم يرد عليه حتى فرغ، فلما فرغ كلمه معتذرًا إليه، وقال: لم يمنعني أن أرد عليك إلا أنني سمعت رسول الله - صلى الله عليه وسلم - يقول: ((من توضأ هكذا، ولم يتكلم، ثم قال: أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأن محمدًا عبده ورسوله، غفر له ما بين الوضوءين)) سنن الدارقطني (1/ 92). ضعیف جدا .
دووەم : ھەندێک زانای تر دەلێن دروستە قسە بکەیت بێ کەراھەت ، بەلگە :
(١) ھیچ بەلگە لە قورئان و سونەت نەھاتوون بۆ کەراھەت ، کەواتە ئەسڵ وایە دروستە .
(٢) 68) ما رواه البخاري، قال: حدثنا إسماعيل بن أبي أويس قال: حدثني مالك بن أنس، عن أبي النضر مولى عمر بن عبيدالله، أن أبا مرة مولى أم هانئ بنت أبي طالب أخبره، أنه سمع أم هانئ بنت أبي طالب تقول: ذهبت إلى رسول الله - صلى الله عليه وسلم - عام الفتح، فوجدته يغتسل وفاطمة ابنته تستره، قالت: فسلمت عليه، فقال: ((من هذه؟))، فقلت: أنا أم هانئ بنت أبي طالب، فقال: ((مرحبًا بأم هانئ))، فلما فرغ من غسله، قام فصلى ثماني ركعات ملتحفًا في ثوب واحد... الحديث. ورواه مسلم[11].
ئەم فەرموودە بەلگەیە کە قسەی کردووە کاتی خۆ شۆردن ، وە دەست نوێژیش وەک خۆشۆردنە .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتەکانی دەست نوێژ ، ...... قسە نەکردنە ئەگەر پێویست نەبێت .
قاضی عیاض نقلی کردووە لە شەرحی مسلم : زانایان پێیان مەکروھ بووە قسە کردن کاتی دەست نوێژ و غوسل ، ئەم نقل کردنە باسی ئەوەیە کە تەرک کردنی باشترە ، ئەگەر نا ھیچ فەرموودە جێگیر نەبوون بۆ نەھی کردنی ، ناوترێت مەکروھە ئیلا بە مانای تەرک کردنی لە پێش ترە . )) " المجموع " (1/490 -491) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قسە کردن کاتی دەست نوێژ مەکروھ نییە ، بەلام لە ڕاستی دا ئەوەی دەست نوێژ ھەلدەگرێت سەرقاڵ دەبێت ، چونکە ئەوەی دەست نوێژ ھەلدەگرێت دەبێت کاتێک ڕوخساری دەشوات بەئاگا بێت و ئامادە بێت بۆ جێ بەجێ کردنی فەرمانی خوا ، وە کاتی شوشتنی دەستەکان و مەسحی سەر و شووشتنی قاچەکان ، ئامادەی ئەم نییەتە بێت ، ئەگەر یەکێک دواندی و قسەی لەگەڵ کرد ، ئەم ئامادەییە دەپچڕێت و تەشویش دروست دەبێت لەسەری ، ھەندێک جار تووشی وەسواس دەبێت بە ھۆیە ، باشتر وایە قسە نەکات ھەتا دەست نوێژ تەواو دەکات ، بەلام ئەگەر قسەی کرد ھیچی لەسەر نییە . )) " فتاوى نور على الدرب لابن عثيمين " .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەخێر ھەڵەیە ، قسە کردن کاتی دەسی نوێژ دەس نوێژ بەتال ناکات ، سوپاس بۆ خوا ئەگەر قسە بکات لەگەڵ کەسێک و دەست نوێژ ھەلبگرێت ، ئەگەر دەست نوێژ تەواو بوو ، ئەگەر دەست نوێژی شەرعی بوو ئاوی لە دەم و لووتی وەردا و ڕوخساری شووشت دەستەکانی شووشت ھەتا ئەژنۆ و مەسحی سەر و گوێی کرد و قاچەکانی شووشت لەگەڵ گۆزینک ، ئەوە دەست نوێژی دروستە ئەگەر قسەش بکات ، ھیچی تێدا نییە بۆ قسە کردن بەلێ . )) مجموعە الفتاوی .
پوختەی وەلام زانایان :
(١) دەست نوێژ بەتاڵ نابێت بە قسە کردنی لە کاتی دەست نوێژ .
(٢) ھەر کەسێک قسە بکات کاتی دەست نوێژ تاوانبار نابێت ، چونکە جیاوازی نێوان زانایان لە کەڕاھەت و دروستی دایە .
(٣) وتەی ڕاست دروستە قسە بکەیت کاتی دەست نوێژ بێ کەراھەت ، چونکە ھیچ بەلگەی ڕاست نەھاتوون بۆ کەراھەت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ