سەردێری پرسیار:ئایا سزای ناو گۆڕ لەسەر ڕۆحە یان لاشەیە ؟

بەرواری دانان :2018-09-29 کۆدی پرسیار:75

پرسیار:

پرسیار // ئایا سزای ناو گۆڕ و قیامەت چ جیاوازیان ھەیە ؟ سزادانی ڕوحە یان ڕوح و لاشەیە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سزای گۆڕ و خۆشیەکان پەیوەستن بە ڕوح و لاشە بە یەک دەنگی ھەموو زانایانی ئەھلی سونە .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلکو سزا و خۆشی لەسەر نەفس و لاشەیە ھەردووکیان بە یەک دەنگی ھەموو زانایانی ئەھلی سونە ، نەفس خۆشی دەبات و سزاش دەدرێت بە تەنیا ، وە سزا دەدرێت بە لاشەوە و لاشەش بە ڕوحەوە بەستراوە ، کەواتە خۆشی و سزا لەسەر ھەردووکیانە . )) مجموعە الفتاوی ج٤ لاپەڕە ٢٨٢

جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سێ وتە ھەیە :

یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن خۆشی و سزا تەنھا لەسەر ڕوحە ، کە ئەمە وتەی ابن حزم و ابن ھبیرەیە .

دووەم // ھەندێک زانا دەلێن خۆشی و ناخۆشی تەنھا لەسەر لاشەیە ، کە ئەمە وتەی ابن جریر و الطبری و ھەندێک حنابلە و ھەندێک کەرامییە .

سێیەم // زۆربەی زانایان دەلێن لەسەر ڕوح و لاشەیە ، کە ئەمە وتەی ڕاستە ، بەلگە :

(١) عَنْ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ رضي الله عنه قَالَ : خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فِي جِنَازَةِ رَجُلٍ مِنْ الأَنْصَارِ . فَانْتَهَيْنَا إلَى الْقَبْرِ وَلَمَّا يُلْحَدْ ، فَجَلَسَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم وَجَلَسْنَا حَوْلَهُ كَأَنَّمَا عَلَى رُءُوسِنَا الطَّيْرُ وَفِي يَدِهِ عُودٌ يَنْكُتُ بِهِ الأَرْضَ ; فَرَفَعَ رَأْسَهُ فَقَالَ : اسْتَعِيذُوا بِاَللَّهِ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ مَرَّتَيْنِ أَوْ ثَلاثًا . وَذَكَرَ صِفَةَ قَبْضِ الرُّوحَ وَعُرُوجِهَا إلَى السَّمَاءِ ثُمَّ عَوْدَهَا إلَيْهِ . إلَى أَنْ قَالَ : وَإِنَّهُ لَيَسْمَعُ خَفْقَ نِعَالِهِمْ إذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ حِينَ يُقَالُ لَهُ يَا هَذَا مَنْ رَبُّك ؟ وَمَا دِينُك ؟ وَمَنْ نَبِيُّك ؟ . وَفِي لَفْظٍ : (( فَيَأْتِيهِ مَلَكَانِ فَيُجْلِسَانِهِ وَيَقُولانِ لَهُ : مَنْ رَبُّك ؟ فَيَقُولُ : رَبِّي اللَّهُ . فَيَقُولانِ لَهُ : مَا دِينُك ؟ فَيَقُولُ دِينِي الإِسْلامُ . فَيَقُولانِ . مَا هَذَا الرَّجُلُ الَّذِي أُرْسِلَ فِيكُمْ ؟ قَالَ : فَيَقُولُ . هُوَ رَسُولُ اللَّهِ . فَيَقُولانِ : وَمَا يُدْرِيك ؟ فَيَقُولُ : قَرَأْت كِتَابَ اللَّهِ وَآمَنْت بِهِ وَصَدَّقْت بِهِ فَذَلِكَ قَوْلُ اللَّهِ : ( يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ وَيُضِلُّ اللَّهُ الظَّالِمِينَ وَيَفْعَلُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ ) قَالَ : فَيُنَادِي مُنَادٍ مِنْ السَّمَاءِ أَنْ صَدَقَ عَبْدِي فَافْرِشُوا لَهُ فِي الْجَنَّةِ وَأَلْبِسُوهُ مِنْ الْجَنَّةِ وَافْتَحُوا لَهُ بَابًا إلَى الْجَنَّةِ قَالَ : فَيَأْتِيهِ مِنْ رَوْحِهَا وَطِيبِهَا قَالَ : وَيُفْسَحُ لَهُ مَدَّ بَصَرِهِ قَالَ : وَإِنَّ الْكَافِرَ فَذَكَرَ مَوْتَهُ . وَقَالَ : وَتُعَادُ رُوحُهُ إلَى جَسَدِهِ فَيَأْتِيهِ مَلَكَانِ فَيُجْلِسَانِهِ فَيَقُولانِ لَهُ : مَنْ رَبُّك ؟ فَيَقُولُ هاه هاه لا أَدْرِي . فَيَقُولانِ لَهُ : مَا دِينُك ؟ فَيَقُولُ : هاه . هاه لا أَدْرِي فَيُنَادِي مُنَادٍ مِنْ السَّمَاءِ أَنْ كَذَبَ عَبْدِي فَافْرِشُوا لَهُ مِنْ النَّارِ وَأَلْبِسُوهُ مِنْ النَّارِ وَافْتَحُوا لَهُ بَابًا إلَى النَّارِ قَالَ : وَيَأْتِيهِ مِنْ حَرِّهَا وَسَمُومِهَا قَالَ : وَيُضَيَّقُ عَلَيْهِ قَبْرُهُ حَتَّى تَخْتَلِفَ فِيهِ أَضْلاعُهُ قَالَ : ثُمَّ يُقَيَّضُ لَهُ أَعْمَى أَبْكَمُ مَعَهُ مِرْزَبَّةٌ مِنْ حَدِيدٍ لَوْ ضُرِبَ بِهَا جَبَلٌ لَصَارَ تُرَابًا قَالَ : فَيَضْرِبُهُ بِهَا ضَرْبَةً يَسْمَعُهَا مَا بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ إلا الثَّقَلَيْنِ فَيَصِيرُ تُرَابًا . ثُمَّ تُعَادُ فِيهِ الرُّوحُ )) . رواه أبو داود ( 4127 ) وصححه الألباني في صحيح أبي داود .

ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە ڕۆح دەگەڕێتەوە ناو لاشە و سزا دەدرێت بە لاشە و ڕۆحەوە .

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بزانە ڕای پێشینەکان و زانایانی ئەم ئومەتە ئەوەیە کە کەسێک ئەگەر مرد لە خۆشی دا دەبێت یان سزا ، ئەم خۆشی و ناخۆشی یە دێتە دی لەسەر ڕۆح و لاشە ، ڕۆح دوای ئەوەی لە لاشە جیا دەبێتەوە یان لە خۆشی دایە یان لە سزا ، ھەندێک جار بەلاشەوە دەنووسێت و لە خۆشی دا دابێت یان عەزاب ، پاشان ئەگەر ڕۆژی قیامەت ھات ڕۆح دەگەڕێتەوە ناو لاشە ، وە ھەلدەستنەوە لە ناو گۆڕەکان بۆ لای خوای پەروەردگار . )) الروح لاپەڕە ٦٩

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەسڵ وایە سزای ناو گۆڕ لەسەر ڕۆحە ، چونکە حوکمی دوای مردن لەسەر ڕۆحە ، لاشە لاشەیەکی تیاچووە ، لەبەر ئەوە لاشە پێویستی بەوە نییە درێژە بە مانەوە بدات و بمێنێتەوە ، ناخوات و ناخواتەوە و بەلکو حەشڕات دەیخۆن ، ئەسڵ وایە لەسەر ڕۆحە ، بەڵام ابن تیمییە دەلێت : ڕۆح بەلاشەوە بەستراوە و سزا دەدرێت و لە خۆشی دا دەبێت ، .....

لەسەر ئەمە زانایان دەلێن : ڕۆح بەستراوە بە لاشەوە و سزا لەسەر ئەمە و ئەمەیە ، لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( گۆڕ لەسەر کافر تەسک دەبێت بە جۆرێک پەراسووەکانی پێچەوانەی یەکتر تێک دەچن )) ئەمە بەلگەیە کە سزا لەسەر لاشەشە ، چونکە پەراسوو لە لاشەیە ، واللە أعلم . )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الحادي عشر - باب اليوم الاخر

سەبارەت بە سزای ڕۆژی قیامەت دوای گۆڕ زانایان دەلێن لەسەر لاشە و ڕۆحە ، چونکە ڕوح دەگەڕێتەوە ناو لاشە و چەندین بەلگەی ڕوون و ئاشکرا ھاتوون لە قورئان سونەت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام