پرسیار // ئایا دەست نوێژ ھەلگرتن پێش نووستن سونەتە ؟
وەلام // زانایان دەلێن دەست نوێژ ھەلگرتن پێش نووستن دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : کەسێک بێ دەست نوێژە و تووشی لەشگرانی نەبووە بە ھۆی جووت بوونەوە ، لەم حالەتە سونەتە دەست نوێژ ھەلبگریت پێش نووستن کە ئەمە وتەی ڕاستە .
حالەتی دووەم : کەسێک تووشی لەشگرانی بووە بەھۆی جووت بوونەوە ، لەم حالەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :
یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە دەست نوێژ ھەلبگریت .
دووەم : ھەندێک زانا دەلێن واجبە دەست نوێژ ھەلبگریت ، بەلگە :
(١) عومەر خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : ئایا یەکێک لە ئێمە بخەوێت ئەگەر لەشگران بوو ؟ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( بەلێ ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەست نوێژی ھەلگرت با بخەوێت . )) متفق علیە .
قرطبی لە کتابی المفھم ج١ لاپەڕە ٥٦٦ نقل دەکات کە ئەمە وتەی ھەندێک ظاهریە ، وە ابن حجر لە فتح الباری ج١ لاپەڕە ٣٧٦ وتەی واجبی لە ابن حبیبی مالکی نقل دەکات .
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایان کە دەست نوێژ ھەلگرتن سونەتە ، بەلگە :
(١) عن عائشة رضی اللە عنھا قالت : (( کان رسول اللە صلی اللە علیە وسلم یجامع ثم یعود ولا یتوضأ )) أخرجە الطحاوی فی شرح معانی الآثار ج١ لاپەڕە ١٢٧ .
واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت جووت بوونی دەکرد و پاشان دووبارە دەکردەوە و دەست نوێژی ھەلنەدەگرت .
(٢) عومەر خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : ئایا یەکێک لە ئێمە بخەوێت ئەگەر لەشگران بوو ؟ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : ((بەلێ دەست نوێژ ھەلبگرە ئەگەر ویستت . )) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ