پرسیار // حیکمەت لە حەڕامی نیکاحی موتعە چی یە ؟
وەلام // زانایان دەلێن نیکاحی موتعە : مارە کردنی ئافرەتە بۆ ماوەیەکی کاتی و لەسەر بڕە مالێکی دیار کراو ، ئەگەر کات تەواو بوو ئەوە لێک جیا دەبنەوە بێ تەلاق .
حیکمەت لە حەڕامی نیکاحی موتعە :
(١) یەکێک لە مەبەستە گرینگەکانی زەواج پێکەوە ژیان و خۆشەویستی یە ، وە ئامادەکردنی خێزانە و بنیاتنانی کۆمەلگەیەکی پاکە ، لە نیکاحی موتعە ئەمە نییە .
(٢) زەواجی موتعە کرێی تێدا بۆ ماوەیەک ، پیاو ئەگەر بلێت بە ئافرەتێک ئەوەندە کرێت پێ دەدەم بۆ ماوەی ئەوەندە بێمە لات ، ئەمە دروست نییە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، نیکاحی موتعەش بە ھەمان شێوە بەکرێ دانی فەرجی تێدایە بەجۆرێک ئافرەت وەک کالا لە چەند دەست نقل دەبێت بۆ چەند دەستی تر .
(٣) نیکاحی موتعە ھۆکارە بۆ تێکەڵ بوونی نەسەب بەیەکتری .
(٤) حەڕامی نیکاحی موتعە لە بابەتی سد الذرائعە ، بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆکار بۆ تووش بوون بە زینا ، ھەروەک ابن قیم باس دەکات لە إعلام الموقعین ج٣ لاپەڕە ١٦٨
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ