پرسیار // ئایا دەرچوونی دەجال بوونی ھەیە ؟
وەلام // گەورەترین فیتنە لەسەر ڕووی زەوی لەو کاتەی دونیا دروست کراوە ھەتا قیامەت فیتنەی دەجالە ، ھەروەک پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت ھیچ پێغەمبەرێک نەھاتووە ئیلا ئومەتەکەی خۆی وشیار کردۆتەوە لە فیتنەی دەجال .
دەرچوونی دەجال یەکێکە لە نیشانەکانی قیامەت و کاتی دەرچوونی دیار نییە ، ھەروەھا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بەردەوام لەناو نوێژ دوای تەحیات پەنای گرتووە لە فیتنەی دەجال ، وە ھەندێک زانا دەلێن ئەم دوعا کردنە واجبە لەناو ھەموو نوێژێکی واجب دوای تەحیات بخوێندرێ ، کە دەفەرمووێت : (( أعوذ بالله من عذاب جهنم ، ومن عذاب القبر ومن فتنة المحيا والممات ، ومن فتنة المسيح الدجال )) .
شوێنی دەرچوونی لە ڕۆژھەلاتەوە دەردەچێت لە خراسان و بە ئەصفەھان دا تێپەڕ دەبێت و دەگات بەھەموو شوێنێک جگە لە مەدینە نەبێت ، وە حەفتا ھەزار جوولەکە شوێنی دەکەوێ لە ئەصفھان ، ئیماندار ھەیە دێتە لای و بە حسابی خۆی گالتەی پێ دێت و شوێنی ناکەوێت کەچی لە کۆتایی دا شوێنی دەکەوێت .
خەلکانێک شوێن گۆڕ پەرست و دەروێش و سۆفی و بێ دینەکان دەکەون و بە کەمترین شوبھە گومڕا دەبن ، ئەی دەبێ حاڵیان چۆن بێت کاتێک دەجال دێت بەھەشت و دۆزەخی لایە و چەندین شوێن کەوتەی ھەیە ؟! یان خەلکانێکی تری سونە وەک شیعەی لێھاتووە چاوەڕێ مھدی دەکەن دەلێن زۆر نزیک بووە لەم ڕۆژانە یان ئەم ساڵ یان چەند ساڵێکی تر دێت و ئیش و کاریان بۆتە ئەم بابەتە ، ھەر خواش دەزانێت ئەمانە شوێن مەھدی دەکەون یان دەجال ؟! موسلمان دەبێت ژیر بێت و شوێن بەلگەی ڕاست بکەوێت و وەک شیعە ھەلس و کەوت نەکات و گومڕا بێت .
ھەر کەسێک ئینکاری ھاتنی فیتنەی دەجال بکات ئەوا کافرە بووە پەنا بەخوا .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەجال و مەسیحی کوڕی مەریەم و یأجوج و مأجوج ، ئەم سێیانە گومانیان تێدا نییە و چەندین فەرموودە ھاتوون لە پێغەمبەرەوە سەلامی خوای لێ بێت ، سەبارەت بە مەھدیش ئەویش چەندین فەرموودە ھاتووە لەسەری ، بەلام ھەندێک خەلک کێشەیان ھەیە و وەستاون ، ڕادەوەستی لەسەر کوفری ئەو کەسە کە تەنھا ئینکاری مەھدی دەکات .
کەواتە ھەر کەسێک ئینکاری دەجال و مەسیح و یأجوج و مأجوج بکات گومان لە کوفرەکەی دا نییە و نابێت بوەستیت ، بەلکو دەوەستیت لە کەسێک تەنھا ئینکاری مەھدی دەکات ، ئەمەیان دەوترێ دەوەستین لە کوفر و ھەڵگەڕانەوەکەی لە ئیسلام ، چونکە کێشەی لەسەر ھەبووە ، ئەوەی دیار و نزیک بێت کوفرەکەیە ، ئەوەی پەیوەندی بە یأجوج و مأجوج و دەجال و مەسیحی کوڕی مەریەمەوە ھەبێت کوفرە . )) سماحة الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله "فتاوى نور على الدرب" (1/355) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ