پرسیار // من گەشتیارم لە ولاتێک دەخوێنم ئایا دروستە ئافرەتێک مارە بکەم کە گەڕامەوە تەلاق بدەم ؟ ئافرەت مارە بکەم بەنییەتی تەلاق دان ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئافرەت مارە کردن بە نییەتی تەلاق ئەم دوو حالەتەیە :
حالەتی یەکەم : ئافرەتێک مارە دەکات لە عەقدی زەواج مەرج دادەنێت بۆ ماوەی مانگێک یان ساڵێك یان ھەتا خوێندن تەواو دەکەم ، ئەمەیان حەڕامە و عەقدەی زەواچ پووچە .
حالەتی دووەم : ئافرەتێک مارە دەکات بە نییەتی تەلاق بێ ئەوەی لە عەقدی زەواج باس بکات ، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان :
یەکەم : ھەندێک زانا دەلێن حەڕامە و عەقدەکە پووچە .
دووەم : ھەندێک زانای تر دەلێن حەڕامە بەلام عەقدەی دروستە .
سێیەم : ھەندێک زانای تر دەلێن دروستە و عەقدەکەشی دروستە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم ژن مارە کردنە بە نییەتی تەلاق لەم دوو حالەتە زیاتر نییە :
یەکەم : یان مەرج دادەنێت لە عەقد بۆ ماوەی مانگێک یان ساڵێك یان ھەتا خوێندن تەواو دەکات ، ئەمە نیکاحی موتعەیە و حەڕامە .
دووەم : یان نییەتی ھەیە بێ ئەوە مەرج دابنێت ، ئەوەی بەناوبانگ بێت لە مەزھەبی ئەحمەد حەڕامە و عەقدەکەی پووچە ، چونکە دەلێن ئەوەی نییەتی ھەیە وەک ئەوە وایە مەرجی دانابێت ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى " چونکە پیاو ئەگەر ئافرەتێک مارە بکات و تەلاقی بدات سێ جار بۆ ئەوەی بۆ کەسێکی تر حەلال بێت ئەوە نیکاح پووچە ، ئەگەر چی بێ مەرج دانانیش بێت عەقد پووچە ، چونکە نییەت وەک مەرج دانانە ئەگەر نییەتی حەلال بوونی ھەبێت بۆ کەسێکی تر ، ھەروەھا نییەتی موتعەش عەقد پووچ دەکات ، ئەمە وتەی حنابلەیە .
وتەی دووەمی زانایان لەم بابەتە دروستە ئافرەتێک مارە بکەیت بە نییەتی تەلاق بۆ ئەوانەی غەریبن لە ولاتی خۆیان جیا بوونەتەوە و بۆ خوێندن و شتی تر ، دەلێن ئەمەیان مەرجی دانەناوە و جیاوازی ھەیە لەنێوان ئەمە و نیکاحی موتعە ، چونکە نیکاحی موتعە ئەگەر کات تەواو بوو جیابوونەوە دێتەدی جا پیاو بییەوێت یان ڕازی نەبێت ، بەم نیکاح بە مەبەستی تەلاق پێچەوانەی ئەمە دەکرێت لەلای بمێنێتەوە حەز بکات لای خۆی بھێلێتەوە ، ئەمە یەکێکە لە دوو وتەکانی ابن تیمییە .
لای من ئەمەیان عەقدی دروستە و نیکاحی موتعە نییە ، بەلام حەڕامە لەبەر ئەوەی غەش کردنە لە ئافرەت و خزمەکانی ئافرەت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت حەڕامی کردووە غەش و فێل کردن ، ئافرەت ئەگەر بزانێت پیاو مارەی دەکات بۆ ماوەیەک و نییەتی تەلاقی ھەیە ئەوە شووی پێ ناکات و وە وەلی ئافرەتیش ئەم ئافرەتەی پێ نادات ، ھەروەک چۆن مرۆڤ ڕازی نابێت کچی خۆی بدات بە کەسێک نییەتی تەلاقی ھەبێت کاتی پێویستی پێی نەما ، چۆن دەبێت بۆ نەفسی خۆت ڕازی بی مامەلە لەگەڵ کچی خەلک بکەیت بەم شێوەیە بەلام ئەگەر کچی خۆت بێت ڕازی نابیت بدەیت بە کەسێک بەم شێوەیە ، ئەمە پێچەوانەی ئیمانە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ " چونکە گوێم لە ھەندێک خەلک بووە ئەم وتەیەیان کردووە بە ڕێ خۆشکەر بۆ خۆیان کە ھیچ زانایەک ئەمەی نەوتووە دەچن بۆ ولاتێکی تر تەنھا بۆ زەواج ، دەچن بۆ ئەم ولاتانە بۆ ئەوەی ئافرەت مارە بکات و لەوێ دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەک و نییەتی زەواجی کاتی ھەیە پاشان دەگەڕێتەوە ، ئەمەیان حەڕامە و قەدەغەکراوێکی گەورەیە لەم بابەتە ، داخستنی دەرگا لەپێش ترە لە غەش و فێل کردن ، چونکە دەرگا دەبێتەوە بەم شێوەیە ، چونکە خەلک نەزانن زۆربەی خەلکی ھەواو ئارەزووی ڕێگری لێ ناکات کە تووشی حەڕام نەبێت . )) فتاوى المرأة المسلمة" (2/757، 758) .
وتەی ڕاست زەواج بە نییەتی تەلاق حەڕامە ، وە جیاوازی ھەیە ئایا عەقدەکەی پووچە یان نە ، وە خەلکانێک تەنھا بۆ زەواج دەچن بۆ ولاتانی تر بە مەبەستی تەلاق دان کە گەڕانەوە ، زانایان دەلێن ئەمە زینایە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ