سەردێری پرسیار:حوکمی تەوەسل و جۆرەکانی ؟

بەرواری دانان :2018-10-24 کۆدی پرسیار:734

پرسیار:

پرسیار // حوکمی تەوەسل و جۆرەکانی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن تەوەسل ھەیە دروستە و ھەیە شیرکە و ھەیە بیدعەیە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەوەسل دابەش دەکرێت بۆ دوو بەش :

بەشی یەکەم : بەشی ڕاست و دروست ، ئەویش ھۆکار گرتنەبەر ھۆکاری دروست و بتگەیەنێتە داواکراو ، ئەویش چەند جۆرە :

(١) تەوەسل بە ناوی خوای گەورە ، ئەویش دوو جۆرە :

(أ) تەوەسل دەکرێت بەشێوەیەکی گشتی ، نموونە ھەروەک فەرموودەی عبد الله بن مسعود رضي الله عنه في دعاء الهم والغم قال : (( اللهم إني عبدك، ابن عبدك، ابن أمتك، ناصيتي بيدك، ماض فيّ حكمك، عدل فيّ قضاؤك، أسألك اللهم بكل اسم هو لك سميت به نفسك، أو أنزلته في كتابك، أو علمته أحدًا من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك أن تجعل القرآن ربيع قلبي. )) الخ ، لێرە تەوەسل کراوە بەشێوەیەکی گشتی ، "أسألك بكل اسم هو لك سميت به نفسك ".

(ب) تەوەسل دەکرێت بە شێوەیەکی تایبەت ، مرۆڤ تەوەسل دەکات بەناوێکی تایبەت و گونجاو لەگەڵ دوعا ، نموونە وەک ئەوەی فەرموودەی أبي بكر رضي الله عنه کاتێک داوای لە پێغەمبەر کرد صلى الله عليه وسلم فێری دوعایەک بکات لەناو نوێژ بلێت ، فقال : "قل: اللهم إني ظلمت نفسي ظلمًا كثيرًا، ولا يغفر الذنوب إلا أنت فاغفر لي مغفرة من عندك، وارحمني إنك أنت الغفور الرحيم" داوای لێ خۆش بوون و ڕەحمەتی کرد و تەوەسلی بە دوو ناوی خوای گەورە کرد کە گونجاو بوو لەگەڵ دوعا ئەویش ئەم دوو ناوەیە " الغفور" و "الرحيم".

ئەم جۆری تەوەسلە داخلی وتەی خوای گەورە دەبێت کە دەفەرمووێت : (( ولله الأسماء الحسنى فادعوه بها )) [ سورة الأعراف : 180 ] ، دوعا لێرە دوعای مسألة و دوعای عیبادەت دەگرێتەوە .

(٢) تەوەسل کردن بە سیفەتەکانی خوای گەورە ، ئەمەش وەک تەوەسل بە ناوەکانی خوا دوو جۆرە :

(أ) تەوەسل دەکرێت بە شێوەیەکی گشتی ، وەک ئەوەی بلێیت : (( اللهم إني أسألك بأسمائك الحسنى وصفاتك العليا )) پاشان داواکارییەکەت بلێیت .

(ب) تەوەسل دەکرێت بە شێوەیەکی تایبەت ، وەک ئەوەی تەوەسل بکەیت بە سیفەتێکی دیاری کراوی تایبەت بۆ داواکاریەکی تایبەت ، وەک فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت : (( اللهم بعلمك الغيب وقدرتك على الخلق أحيني ما علمت الحياة خيرًا لي، وتوفني إذا علمت الوفاة خيرًا لي )) لێرە تەوەسل کراوە بە سیفەتی "العلم" و"القدرة" کە گونجاون بۆ داواکاری .

وە لەمە تەوەسل بە سیفەت فعلی وەک : مثل: اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم.

(٣) تەوەسل کردن بۆ خوا بە ئیمان ھێنان بە خوا و پێغەمبەر ، وەک ئەوەی بلێیت : (( اللهم إني آمنت بك، وبرسولك فاغفر لي أو وفقني )) ، یان بلێیت : (( اللهم بإيماني بك وبرسولك أسألك كذا وكذا )) ومنه قوله تعالى : (( إن في خلق السموات والأرض واختلاف الليل والنهار لآيات لأولي الألباب.الذين يذكرون الله قيامًا وقعودًا وعلى جنوبهم )) [ سورة آل عمران: الآيتان 190-191] إلى قوله : (( ربنا إننا سمعنا مناديًا ينادي للإيمان أن آمنوا بربكم فآمنا ربنا فاغفر لنا ذنوبنا وكفر عنا سيئاتنا وتوفنا مع الأبرار )) [ سورة آل عمران : الآيتان 192-193] تەوەسل کراوە بە ئیمان بۆ لێ خۆش بوون و مردن لەگەڵ چاکەکاران .

(٤) تەوەسل دەکات بۆ لای خوا بە کردەوەی باش ، لەوانە چیرۆکی ئەو سێ کەسەی لەئەشکەوت دا مانەوە و بەردێکی گەورە کەوتە بەر کونی ئەشکەوت و نەیانتوانی لابدەن ، ھەر یەکەیان تەوەسلی کرد بە کردەوەیەکی باش کە کردوویەتی ، یەکێکیان تەوەسلی کرد بە چاکی کردنی لەگەڵ دایک و باوک ، ئەوی تر بە خۆپاراستن لە داوێن پیسی ، ئەوی تر بە وەفا کردن بە کرێ ئەجیرەکەی ، ھەموویان وتیان : (( اللهم إن كنت فعلت ذلك من أجلك فافرج عنا ما نحن فيه )) ، بەردەکە لاچوو ، ئەمە تەوەسل کرا بە کردەوەی باش .

(٥) تەوەسل کردن بە باس کردنی حالی خۆی ، واتە دوعا کەر باسی حالی خۆی بکات و لەگەڵ پێویستی خۆی ، لەوانە وتەی موسا سەلامی خوای لێ بێت : (( رب إني لما أنزلت إليّ من خير فقير )) [سورة القصص: الآية 24] ، .....

(٦) تەوەسل کردن بە دوعای پیاوێکی باش کە زیندوو بێت و ئومێدی قبول بوونی دوعای ھەبێت ، چونکە ھاوەلان داوایان لە پێغەمبەر دەکرد دوعایان بکات بۆیان بە شێوەیەکی گشتی ، یان دوعای خاص ، ....

بەشی دووەم : تەوەسلی نادروست و ھەڵە : ئەویش ئەوەیە مرۆڤ تەوەسل بکات بە شتێک وەسیلە نییە و شەرع ڕێگەی نەداوە و وەسیلە نییە ، چونکە تەوەسلی لەم جۆرە لەغوەیە و باطلە و پێچەوانەی عەقل و نەقلە ، لەوانە تەوەسل بکات بە دوعای مردوو و داوای لێ بکات دوعا بۆی بکات لە خوا ، ئەمە وەسیلەی شەرعی و ڕاست نییە ، بەلکو لە بێ عەقلی داوا ە مردوو بکەیت بۆ ئەوەی دوعات بۆ لە خوا بکات ، ......

لەوانە کە تەوەسل دروست نەبێت ، تەوەسل کردن بە جاھی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، ...... )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الثاني - باب التوسل .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " واسطە ھەیە ھەر کەسێک ئینکاری بکات ئەوە تووشی کوفر بووە ، وە واسطە ھەیە ھەر کەسێک دانی پیا بنێت تووشی کوفر بووە "

ئەو واسطەی ئینکاری بکەیت تووشی کوفر بوویت کامەیە ؟

ئەوە پێغەمبەرەکانن ، ئەوا واسطەن لە نێوان خوا و بەندەکانی بۆ گەیاندنی ڕیسالە و فەرمان و نەھی ، ھەر کەسێک ئینکاری بکات تووشی کوفر بووە ، چونکە ئینکاری ڕیسالەی پێغەمبەرانی کردووە .

وە واسطە ھەیە ھەر کەسێک دانی پیا بنێت ئەوە تووشی کوفر بووە ، ئەویش ئەوەیە مرۆڤ واسطە لەنێوان خۆ و خوا دابنێت بۆ گەیاندنی پێویستی یەکانی و بەرزکردنەوەی دوعاکانی ، ..... )) إعانة المستفيد .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام