سەردێری پرسیار:حوکمی بەخێو کردنی سەگ بۆ پاسەوانی مالەوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-23 کۆدی پرسیار:733

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە سەگ بەخێو بکەیت بۆ پاسەوانی مالەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن سێ حالەت فەرموودە ھاتووە ڕوخسەت دراوە سەگ بەخێو بکەیت ، بەلگە :

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( مَنْ اقْتَنَى كَلْبًا لَيْسَ بِكَلْبِ صَيْدٍ وَلا مَاشِيَةٍ وَلا أَرْضٍ فَإِنَّهُ يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِهِ قِيرَاطَانِ كُلَّ يَوْمٍ )) رواە مسلم (2974) .

واتە : ھەر کەسێک سەگ بەخێو بکات ، سەگی ڕاو و شوانی و کشتوکاڵ نەبێت ، ئەوا ھەموو ڕۆژێک دوو قیراط پاداشتی کەم دەبێتەوە .

کەواتە تەنھا بۆ ئەم سێ حالەتە فەرموودە ھاتووە ، سەبارەت بە سەگ بەخێو کردن بۆ پاسەوانی مالەوە جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا دەلێن نابێت سەگ بەخێو بکەیت بۆ پاسەوانی مالەوە ، بەلگە :

(١) فەرموودەکە تەنھا باسی سێ حالەتی کردووە ، ماناکەی ئەوە دەگەیەنێت کە بۆ بێجگە لەم سێ حالەتە حەڕامە .

دووەم : ھەندێک زانا دەلێن دروستە سەگ بەخێو بکەیت بۆ پاسەوانی مالەوە ، بەلگە :

(١) قیاس دەکەن لەسەر پاسەوانی کشتوکال و مەڕ و مالات و ڕاو ، کەواتە بۆ مالەوەش مرۆڤ پێویستی پێیەتی و پاسەوانی لە مال دەکات .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دوو وتە ھەیە بۆ ئەم بابەتە : یەکێکیان دەلێت نابێت ، لەبەر مانای فەرموودەکە چونکە ڕوون و ئاشکرایە نەھی کردووە ئیلا بۆ کشتوکال و ڕاو و شوانی نەبێت ، وتەی ڕاست ئەوەیە کە دروستە ، قیاس کردن لەسەر ئەم سێ شتە بەھۆی علەتی فەرموودەکە کە پێویستی پێیەتی . )) "شرح مسلم" (10/340) .

وتەی ڕاست دەتوانی بلێیت بەرفراوانی تێدایە و دروستە ئەگەر پێویستی پێی ھەبێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام