سەردێری پرسیار:ئایا لە قورئان باسی سزای گۆڕ کراوە ؟

بەرواری دانان :2018-09-29 کۆدی پرسیار:73

پرسیار:

پرسیار // ئایا سزای گۆڕ بوونی ھەیە کە ھەندێک کەس چەند ئایەت دەکەنە بەلگە دەلێن بوونی نییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەو ژیانەی مرۆڤ تێیدا دەژیت سێ بەشە :

بەشی یەکەم / ژیانی دونیا کە کۆتای دێت بە مردن .

بەشی دووەم / ژیانی بەرزەخ دوای مردن دەست پێ دەکات ھەتا ھەستانی قیامەت .

بەشی سێیەم / ژیانی کۆتایی ئەمەش دوای ھەستانەوە لە گۆڕ دەست پێ دەکات یان بۆ بەھەشت یان بۆ دۆزەخ .

کەسانێک پەیدا بوونە لەم سەردەمە باوەڕیان بە فەرموودە نییە و تەنھا دەلێن قورئان کەچی ئەوەی وابلێت لەڕاستی دا باوەڕی بە قورئانیش نییە ، چونکە ھەر قورئانە دەلێت شوێن سونەت بکەوە ، چەندین فەرموودە ھاتوون ڕوون و ئاشکران باسی سزای گۆڕ دەکەن .

وعَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( إِذَا مَاتَ أَحَدُكُمْ فَإِنَّهُ يُعْرَضُ عَلَيْهِ مَقْعَدُهُ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ فَإِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ فَمِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ وَإِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ فَمِنْ أَهْلِ النَّارِ ) رواه البخاري ( بدء الخلق/3001 ) ومسلم ( الجنة وصفة نعيمها / 2866 ) .

واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە مرد بەیانیان و ئێواران شوێنی پیشان دەدرێت ، ئەگەر ئەھلی بەھەشت بێت ئەوا ئەھلی بەھەشتە وە ئەگەر ئەھلی دۆزەخ بێت ئەوا ئەھلی دۆزەخە .

 وعَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ يَهُودِيَّةً دَخَلَتْ عَلَيْهَا فَذَكَرَتْ عَذَابَ الْقَبْرِ فَقَالَتْ لَهَا : أَعَاذَكِ اللَّهُ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ . فَسَأَلَتْ عَائِشَةُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ عَذَابِ الْقَبْرِ فَقَالَ : نَعَمْ عَذَابُ الْقَبْرِ . قَالَتْ عَائِشَةُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا : فَمَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَعْدُ صَلَّى صَلَاةً إِلَّا تَعَوَّذَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ )  رواه البخاري (الجنائز/1283) ومسلم ( الكسوف / 903 ) .

واتە : ئافرەتێکی جوولەکە ھاتە لای عائشە باسی سزای گۆڕی کرد پێی وت : خوای گەورە لە سزای گۆڕ بت پارێزیت ، پرسیاری لە عائشە کرا بۆ سزای گۆڕ ، وتی : پێغەمبەرم نەبینیووە لە دوای نوێژ " واتە دوای تەحیات " ئیلا پەنای گرتووە لە سزای گۆڕ .

زانایان دەلێن واجبە ئیماندار باوەڕی بە سزای ناو گۆڕ هەبێت ، چونکە چەندین ئایەت و فەرموودە هاتوون ڕوون و ئاشکران ، بەلێ چەندین ئایەت هاتوون زانایان دەلێن باسی سزای ناو گۆڕە لەوانە :

یەکەم / خوای گەورە دەفەرمووێت : (( مِّمَّا خَطِيٓـَٰٔتِهِمْ أُغْرِقُواْ فَأُدْخِلُواْ نَارًا فَلَمْ يَجِدُواْ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَنصَارًا )) [ نوح : ٢٥] .

واتە : بەهۆی تاوانەکانەوە بە تۆفان نقووم کران ، دەرەنجام خرانە ناو ئاگرێکی گەورەوە .....

نەی فەرموو : (( ثم ٲدخلوا نارا ))، بەلکو فەرمووی : (( فٲدخلوا )) و الفاء تدل علی التعقیب المباشر ولیس علی التراخی ، واتە فاء لە زمانی عەرەبی دا مانای بەدوادا ھاتنی یەکسەر دێت ، ئەمە بەلگەیە کە یەکسەر دوای نقوم بوون لە ناو گۆریش سزا دران .

دووەم / خوای گەورە دەفەرمووێت : (( النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا ءَالَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ )) [ غافر : ٤٦ ] .

واتە : لەسەر ئاگر ڕادەنوێنرێن بەیانی و نیوەڕۆ بە دواوە ، وە ڕۆژی قیامەتیش بەرپا دەبێت ال فرعەون و شوێن کەوتووانی بخەنە ناو سەخت ترین سزاوە .

ئەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرایە کە لە ناو گۆڕ سزا دەدرێن وە لە قیامەتیش سەخت ترین سزا بۆیان ھەیە .

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە ئەسلێکی گەورەیە بۆ ئەھلی سونە کە دەکەن بەلگە بۆ سزای گۆڕ . )) "تفسير ابن كثير " ( 4 / 82 ) .

سێیەم / خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فجعلنا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِنْ سِجِّيلٍ ﴾) [ الحجر : ٧٤ ]

واتە : بەو شێوە خانووەکانمان ژێرو ژوور کرد ، وە بە ( گلبەرد ) بەردە بارانمان کرد .

دوای ژێرو ژوور کردن باسی بەرد باران کردن کراوە ، کە هەموومان دەزانین بە ژێرو ژوور کردن مردوون ، زانایان دەلێن ئەمە بەلگەیە کە باسی ناو گۆڕە ، چونکە ئەگەر بلێی باسی دونیایە ، دەلێین باشە دوای مردن سزاش بدرێ بێ سوودە چونکە هەستی پێ ناکات .

چوارەم / خوای گەورە دەفەرمووێت سەبارەت بە اصحاب الأخدود : (﴿ إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُوا الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ عَذَابُ الْحَرِيقِ )﴾ [البروج: 10]

واتە : بێ گومان ئەوانەی پیاوانی ئیماندار و ژنانی ئازار دا وە پاشان تەوبەیان نەکرد سزایی دۆزەخ و سزای ئاگری سوتێنەر هەیە .

لێرە باسی سزای دۆزەخ کراوە وە باسی ئاگری سوتێنەریش کرا ، ئەمە بەلگەیە ئاگرە سوتێنەرەکە باسی سزای ناو گۆرە ، چونکە ئەوان ئیمانداریان سوتاند بە ئاگر .

پێنجەم / خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمِمَّنْ حَوْلَكُمْ مِنَ الْأَعْرَابِ مُنَافِقُونَ وَمِنْ أَهْلِ الْمَدِينَةِ مَرَدُوا عَلَى النِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ سَنُعَذِّبُهُمْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَى عَذَابٍ عَظِيمٍ ﴾ [التوبة: 101]

واتە : لە عەرەبە دەشتەکیەکان و دەورو بەریشتان خەلکێکی دووروو و منافق هەیە ، وە لە خەلکی مەدینەشدا دووڕوو هەن ، تۆ ئەی محمد نایان ناسی ئێمە باش دەیان ناسین ، ئێمە دوو جار سزایان دەدەین ، لە دوای دا ئەبرێنەوە بۆ سزایەکی هەرە گەورە .

هەندێک زانا دەلێن دوو جار سزادان ، سزای یەکەم باسی دونیایە وە هی دووەم باسی ناو گۆرە ، وە پاشان سزایەکی گەورە بۆیان هەیە کە قیامەتە .

شەشەم / خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ * ذَلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴾ [الأنفال: 50، 51]

واتە : ئەگەر سەیر بکەی کاتێک فریشتە رووحی بێ باوەران دەکێشن ئەوا شتێکی سەیر دەبینی ئەویش ئەوەیە فرشتە دەم و چاو پشتیان دەکوتن ، وە پێشیان دەلێن دەسا سزای سووتێنەری دۆزەخ بچێژن .... لێرە مەبەست پێی سزای ناو گۆرە .

حەوتەم / ..... ...... / ......

تێبینی / ئەهلی بیدەع ئینکاری سزای ناو گۆر دەکەن دەلێن لە قورئان باس نەکراوە ، کەچی لە قورئان باس کراوەو وە چەندین فەرموودە هاتوون بوخاری و موسلیمن و ڕوون و ئاشکران .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام