سەردێری پرسیار: مرۆڤ فریشتە لە دونیادا دەبینێت ؟

بەرواری دانان :2018-09-29 کۆدی پرسیار:72

پرسیار:

پرسیار // ئایا مرۆڤ فریشتە لە دونیادا دەبینێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن گومانی تێدانییە فریشتە لە نور دروست کراون ، بەلگە :

عن عائشة قالت : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال : (( خلقت الملائکة من نور ، ......)) رواە مسلم (۲۹۹٦) ، واتە : فریشتە دروست کراون لە نور .

زانایان دەلێن کەس ناتوانێت فریشتە ببینێت لەسەر شێوەی ڕاستی خۆیان ئیلا پێغەمبەر نەبێت سەلامی خوای لێ بێت .

عمر الاشقر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبەر ئەوە فریشتە لاشەی نورانینە مرۆڤەکان ناتوانن بیانبینن بەچاو ، خوای گەورە ئەو توانایەی نەداوە بە مرۆڤ بۆ دیتنی ، کەس فریشتەی نەبینیووە لەسەر شێوەی ڕاستی خۆێ ئیلا پێغەمبەر نەبێت سەلامی خوای لێ بێت ، جبریلی بینیووە دوو جار لەسەر ئەو شێوە کە خوای گەورە لەسەری دروست کردووە ، هەروەها بەلگە هاتوون مرۆڤ دەتوانێت فریشتە ببینێت لەسەری شێوەی مرۆڤ )) عالم الملائکة الابرار لاپەڕە ۱۱

پەیوەندی نێوان فریشتە و مرۆڤ بۆ قسە کردن و بینینیان زۆر قورسە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت باشترینی مرۆڤ بووە لەگەل ئەوەش تووشی ناخۆشیێکی زۆر بووەو وە ترسا کاتێک جبریلی بینی ، کەواتە نەناردنی پێغەمبەر لە فریشتە لەبەر گرانی لێک تێگەیشتن و گرانی بینینیان بووە خوای گەورە ئەو توانایەی نەداوە بە مرۆڤ کە بەرگەی بینینی فریشتە بکات لەسەر شێوەی ڕاستیان .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورە فریشتەی لە نور دروست کردووە مرۆڤ توانای بینینی نییە.....)) منهاج السنة النبویة

كەواتە زانایان دەلێن بینینی فریشتە ئەم سێ حالەتانە :

حالەتی یەکەم // بینینی فریشتە لە خەودا ، دەلێن دەنگونجێت مرۆڤ لەخەودا فریشتە ببینێت .

حالەتی دووەم // بینینی فریشتە لە سەر شێوەی مرۆڤ ئەمەشیان دروستە کە چەندین بەلگە هاتوون .

حالەتی سێیەم // بینینی فریشتە لەسەر شێوەی ڕاستی خۆیان ، ئەمەیان مرۆڤ نایبینێت .

بەداخەوە چەند موسلمان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فریشتەمان بینیووە لە مەیدانی جیهاد یان جبریل مان بینی یان چەندین ڤیدیۆ دروست دەکرێت لە ولاتی ئەمریکا و ولاتانی تری کفر هەندێک وێنە بەدیاری دەخەن بۆ ئەوەی بلێن ئەمانە فریشتەن یان جبریلە ، ئەمانە درۆ دەکەن جا چ موسلمان بێت یان کافر بێت ، کێشە ئەوەیە موسلمانی بەستە زمان کاتێک ڤیدیۆ دەبینێت دەنگی بەرز دەکات تکبیر و سبحان اللە دەلێت وە دەلێت ئیمانم زیاد بوو فریشتەم بینی .

یان هەندێک سۆفی دەلێن ئێمە فریشتەمان بینی یان جبریلمان بینی ، زانایان دەلێن ئەگەر کەسێک فریشتە ببینێت لەسەر شێوە مرۆڤ ئێمە پرسیاری لێ دەکەین چۆن زانیت ئەمە فریشتەیە یان جبریلە یان مکائیلە لەسەر شێوەی مرۆڤ ؟! لە کاتێکدا ابراهیم و لوط سەلامی خوایان لێ بێت نەیزانیووە کە فریشتەن کاتێک فریشتە هاتنە لایان .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەندێک سوفی دەلێن هەندێک حالمان بەسەر دێت نور دەبینین و عەرشی خوای گەورە دەبینین و فریشتە دەبینین ، ئەمانە بەلکو عەرشی شەیتانە و جندیەکانی شەیتان دەبینن .....))

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام