سەردێری پرسیار:ئایا ئافرەتی خێزانی پیاو باشترە یان حۆری لە بەھەشت ؟

بەرواری دانان :2018-10-21 کۆدی پرسیار:719

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئافرەتی خێزانی پیاو باشترە یان حۆری لە بەھەشت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن خێزانی ئیماندار لە بەهەشت دا لە حۆری باشترە و جوانترە ، کە چەند فەرموودە و ئەثەر هاتوون ، ڕاستە هەندێک زانا دەلێن فەرموودەکان ڕاست نین ، بەلام دەلێین ئەگەر ئەو حەدیسانە ڕاستیش نەبن ، دەلێین خێزانی مرۆڤ ئیماندارە و کردەوەی کردووە هاتۆتە بەهەشت ، ئەوانەی ناو بەهەشت بۆ خزمەتی ئەوان دروست کراون ، تۆ بلێی خزمەتکار باشتر و جوانتر بێت ؟! هەتا هەندێک دەلێن بەهۆی ئەو حۆریانە ژنی پیاو بۆتە شاژن ، چونکە حۆری لە خزمەتی پیاو و شاژن دان ، لە دونیا لەوانەیە خزمەتکار جوانتر بێت و باشتر بێت لە شاژن بەلام لە بەهەشت وەک دونیا نییە ، چونکە ئەو کەسەی دەچێتە بەهەشت تەنها ڕێزی پلەو پایەی نییە بەلکو ڕێزی گشتی لێنراوە کە روخسارو جوانیشیان پێ بەخشراوە وە لە بەرزترین پلە دان لە جوانی و باشی و ڕەوشت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی بۆ من دیار بێت ژنی مرۆڤ لە حۆرییەکان باشترن ، هەتا لە جوانی و هەموو شتێک ، والله أعلم )) " فتاوى نور على الدرب " ( 4 / 2 ترقيم الشاملة ) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام