پرسیار // ئایا ئەگەر مرۆڤ حەقێکی لە لای کەسێک کەسێک بێت خوای گەورە لێ خۆش دەبێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن هەر کردەوەیەکی باش بکەیت جا چ حەج بێت یان جیهاد یان هیجرەت یان هەر کردەوەیەکی تری باش بکەیت کە هەموو تاوانەکان لابدات ، ئەمەیان باسی تاوانی حەقی خوای گەورەیە ، بەلام دوو شت هەنە لاناچن کە زانایان یەک دەنگن لەسەری :
(۱) حەقی خوای گەورە وەک : ڕۆژوو یان کەفارەت یان نەزر .
(۲) حەقی بەندەکان .
خاوەنی کشف القناع دەفەرمووێت : (( دمیری دەفەرمووێت سەبارەت بەم فەرموودەیە " من حج فلم يرفث ولم يفسق خرج من ذنوبه كيوم ولدته أمه " واتە : هەر کەسێک حەج بکات جووت و بوون قسەی نابەجێ نەکات لە تاوان دەردەچێت و ڕزگار دەبێت وەک ئەو ڕۆژەی کە لە دایک بووە ، ئەم فەرموودەیە تایبەتە بە تاوانی حەقی خوای گەوره ، بێجگە لە حەقی بەندەکان و وە ئەوەی لەسەر نەفسی کەسەکەیە ، هەر کەسێک نوێژی لەسەر بێت یان کەفارەت یان حەقی تری خوای گەورە کە هاوشێوەی ئەمانە بێت ، ئەمانە لاناچن چونکە ئەمانە حەقن تاوان نین بەلکو تاوانی ئەوەیە دوای خستووە زوو نەیکردووە ، ........ )) کشف القناع ج۲ لاپەڕە ٥۲۲
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەموو زانایان یەک دەنگن کە حەقی بەندە لاناچێت بە حەجێکی وەرگیراو ، وەک قەرز یان شتی تری وەک ئەمە ، وه لاناچێت ئەوەی لەسەری واجب بووە لە نوێژ و زەکات و ڕۆژوو و حەقی کوژراو ئەگەر حەجیش بکات ، ئەو نوێژەی کە واجبە بیگێڕێتەوە واجبە بیگێڕێتەوە ، ئەگەر حەجیش بکات ، ئەمانە هەموو بە یەک دەنگی هەموو زانایان . )) جامع المسائل ج٤ لاپەڕە ۱۲۳
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەقی کوژراو دەمێنێت ، خوای گەورە بۆی قەرەبوو دەکاتەوە ڕۆژی قیامەت لە بەندەی چاکەکاری تەوبەکار ، وە بەینی خۆی و خوای چاک کردبێت ، ئەم حەقە پووچ نابێت ، وە تەوبەش ئەمە پووچ ناکات )) جواب الکافی لاپەڕ ۱۰۲
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەقی زولم لێکراو لاناچێت بە تەوبە ، وە ئەمە حەقە هیچ جیاوازی نییە لە نێوان بکوژ و زالمەکانی تر ، هەر کەسێک تەوبە بکات لە زولم کردن ئەوە حەقی زولم لێکراو لاناچێت ، بەلام لە تەواوی تەوبەی ئەوەی قەرەبووی بۆ بکاتەوە وەک زولمەکەی ، ئەگەر لە دونیا قەرەبووی نەکاتەوە ئیلا لە قیامەت قەرەبوو دەکرێتەوە ، دەبێت زالمی تەوبەکار زۆر چاکە بکەن هەتا زولم لێکراوەکان مافی خۆیان لێ وەربگرن و موفلیس نەبێت ، لەگەل ئەوەش ئەگەر خوای گەورە ویستی لێ بێت زولم لێکراو قەرەبوو دەکاتەوە کەس نییە فەزلی بگێڕێتەوە ، هەروەک چۆن بیەوێت لە کەسێک خۆش بێت بێجگە لەشیرک . )) مجوعە الفتاوی ج۱٨ لاپەڕە ۱٨۷ــ ۱٨۹
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەمووێت : (( یغفر للشهید کل ذنب ٳلا الدین )) رواە مسلم ، واتە : لێ خۆش بوون بۆ شەهید هەیە لە هەموو تاوانەکان ئیلا قەرز نەبێت .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ دەفەرمووێت : (( " ٳلا الدین " ئاگادار کردنەوەیە بۆ هەموو حەقەکانی مرۆڤ کە لێ خۆش بوون بۆی نییە ، جیهاد کردن و شەهید بوون و کردەوەی تری باش حەقی مرۆڤەکان لانادەن ، بەلکو حەقی خوای گەورە لادەدەن و لێی خۆش دەبێت . )) شرح صحیح مسلم ج٥ لاپەڕە ۲٨
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) تاوان و زولم ئەگەر حەقی بەندەکان بێت هیچ کردەوەی باش و تەوبەی ڕاستیش نابێتە کەفارەت بۆ ئەم حەقە و زولمە ئیلا دەبێت لە دونیا قەرەبووی بکاتەوە یان قیامەت .
(۲) تاوان حەقی خوای گەورە بێت بە کردەوەی باش و تەوبە لادەچێت و خوای گەورە لێی خۆش دەبێت .
(۳) حەقی خوای گەورە ئەگەر نوێژ یان ڕۆژوو یان نەزر یان کەفارەت ئەمانە بە کردەوەی باش و تەوبە کردن لاناچن دەبێت ئەنجام بدات .
(٤) زولم کردن و حەق خواردنی بەندەکان تەوبەی ڕاستیش بکەیت ئەگەر قەرەبووی نەکەیتەوە لە دونیا لە قیامەت قەرەبووی دەدەیتەوە ، ئەمە بە یەک دەنگی هەموو زانایان ، وە کەس ناتوانێت ڕێگری لە فەزلی خوای گەورە بکات ئەگەر بیەوێت زولم لێکراوێک قەرەبوو بکاتەوە بە فەزلی خۆی لە لای خۆی .
(٥) زالم دەبێت زۆر چاکە بکات تاکو ڕۆژی قیامەت موفلیس نەبێت کاتێک قەرەبووی زولم لێکراوەکان دەکاتەوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ