سەردێری پرسیار:حوکمی لاسایی کردنەوەی ئاژەڵ لە دەنگ دا ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:715

پرسیار:

پرسیار // ئایا لاسایی کردنەوەی ئاژەڵ حەڕامە لە دەنگ دا ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان بۆ لاسای کردنەوەی ئاژەل

یەکەم / ھەندێک زانا دەلێن باش نییە چونکە ھیچ بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەھاتوون تایبەت بەوە کە حەڕام بێت .

دووەم / ھەندێک زانا دەلێن خۆ چوواندن بە ئاژەڵ بە ھەموو شێوەیەک حەڕامە ، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خۆ چوواندن بە ئاژەڵ لەوەی کە شەراع زەمی کردووە ئەوا نەھی کراوە لێی لە دەنگ و کردەوە ، وەک : بوەڕێت وەک وەڕینی سەگ یان دە زەڕێت وەک زەڕینی گوێ درێژ وە شتی تری وەک ئەمانە ، نابێت لەبەر ئەم چەند ڕووانە :

یەکەم / ئێمە دانمان بەوە لە لە کتابی اقتضاء الصراط المستقيم کە نەھی کراوە بە خۆ چوواندن بە مرۆڤ کە لە جنسی خۆتە بەلام نەقصی ھەیە ، وەک خۆ چوواندن بە ئەعراب و عەجەم وە بە ئەھلی کتاب لە شتێک کە تایبەتمەندییانە ، وە باسمان کرد ئەم خۆ چوواندنە ھۆکارە بۆ خۆ چوواندن لە ڕەوشت ، ..... ئەگەر نەھی کرا بێت بە خۆ چوواندن بەم صنفانە کە مرۆڤن لە تایبەتمەندی لەبەر ئەوەی نقصی تێدایە ، خۆ چوواندن بە ئاژەڵ لە تایبەتمەندییەکانی لەپێشترە زەم کراو بێت و نەھی لێکراو بێت .

دووەم / خودی مرۆڤ وەک ئاژەڵ زەم کراوە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيراً مِنَ الْجِنِّ وَالأِنْسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ )) [الأعراف:179].

سێیەم / خوای گەورە مرۆڤی چوواندووە بە سەگ و گوێ درێژ و شتی تر بە شێوە و باس کردن خاپ و زەم ، وەک ئەوەی خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ذَلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآياتِنَا فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ * سَاءَ مَثَلاً الْقَوْمُ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآياتِنَا وَأَنْفُسَهُمْ كَانُوا يَظْلِمُونَ )) [الأعراف:176، 177]، وقال تعالى : ( مَثَلُ الَّذِينَ حُمِّلُوا التَّوْرَاةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ الْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَاراً )) [الجمعة:5]الآية . ....

چوارەم / وتەی پیغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی لە ھەدەیە پەشیمان دەبێتەوە وەک سەگ وایە کە بڕشێتەوە و پەشیمان بێتەوە ڕشانەوەی خۆی بخواتەوە نموونەی وا خراپ نییە )) لەبەر ئەوە باس دەکرێت ئیمام شافعی و ئەحمەد گفتوگۆ دەکەن لەم بابەتە شافعی دەلێت : سەگ تەکلیفی لەسەر نییە ، ئەحمەد دەلێت : نموونەی وا خراپ نییە ، ئەمە بەلگەیە لە خودی فەرموودەکە ، ..... .

پێنجەم / أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( إن الملائكة لا تدخل بيتاً فيه كلب )) ، وقال : (( إذا سمعتم صياح الديكة فاسألوا الله من فضله وإذا سمعتم نهيق الحمير فتعوذوا بالله من الشيطان فإنها رأت شيطاناً. )) فدل ذلك على أن أصواتها مقارنة للشياطين وأنها منفرة للملائكة . ....

شەشەم / أن النبي صلى الله عليه وسلم (( لعن المتشبهين من الرجال بالنساء والمتشبهات من النساء بالرجال )) ...... )) مجموعە الفتاوی ج٣٢ لاپەڕە ٢٥٧ ــ ٢٦٠

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەنگی فەنان نابێت لاسایی بکەیتەوە و گوێی لێ بگریت و خێری تێدا نییە ، ھەروەھا لاسایی دەنگی ئاژەلیش ، بۆچی مرۆڤ لاسایی دەکاتەوە ؟ دەنگی سەگ دەوەڕێت ، وە گوێ درێژ دەزڕێت ، پرسیارکەر بە ابن عثیمین دەلێت : نەخێر لاسایی بولبول دەکاتەوە ، ابن عثیمین دەفەرمووێت : ھەتا بولبولیش ، بولبول چی دەلێ ؟ لاسایی بکەی و گوێ بگری ، بەھەر حال نابێت لاسایی ئاژەڵ بکەیتەوە چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت مرۆڤی نەچوواندووە بە ئاژەڵ ئیلا بە شێوەی خراپ و زەم نەبێت . )) لقاء الباب المفتوح شريط رقم 219 للشيخ محمد العثيمين

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام