سەردێری پرسیار:حوکمی فوکردن لەخواردن و خواردنەوەی گەرم چییە ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:710

پرسیار:

پرسیار //حوکمی فوکردن لەخواردن و خواردنەوەی گەرم چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // فەرموودەی ابو قتادە بوخاری و موسلیمە دەلێت(( زەکەرتان بەدەستی ڕاست مەگرن کاتی میز کردن وە بەدەستی ڕاست خۆتان خاوێن مەکەنەوە وە هەناسە مەدەنەوە لە ناو قاپ ))

لەوانەیە یەکێک بلێت بێش ئەوەی بچینە ناو بابەتەکە بۆچی باسی نەهی کردن لە هەناسە دان لەناو قاپ لەگەل دوو بابەت کردووە کە زۆر لێک دورن :

(۱) ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێبێت دەلێت لەوانەیە ابو قتادە ئەو دوو بابەتەی کە پەیوەندی بە ئاودەست هەیە لە شوێنێک گوێی لێ بووبی لە پێغەمبەرەوە سەلامی خوای لێ بێت وە بابەتەکەی تر لە شوێنێکی تر گوێی لێ بووبی ،وە هەردووکی لێک داوە بۆ ئەوەی کورت ببێت.

(۲) لەوانەشە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پێکەوە باسی کردبن،سەرەتا باسی دوو ئادابی تەواو بوون لە خوارد و خواردنەوەی کرد کە چونە ئاودەستە بۆ میز کردن و پیسای کردن کە نابێت دەستی ڕاست بەکاربهێنی،پاشان گونجاو بوو باسی شتێک بکات کە خواردن و خواردنەوەیە نابێت هەناسەی تێدابدەیت، کە هەر خواردن و خواردنەوەیە دەبێتە میز و پیسای کە نابێت دەستی ڕاست بەکار بهێنیت.

زانایان دەلێن ظاهری فەرموودە وادیارە هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئەو قاپەی کە تەنها یەک کەس لێی دەخواتەوە یان کەسێکی تر دوای ئەو لەو قاپە دەخواتەوە.

ئەگەر کەسێک پێویستی بە هەناسەدان هەبوو پێی دەلێین قاپ لە دەمت دووربخەوە وە هەناسە بدە ،کە سونەتە ئاو بخۆیتەوە بە سێ هەناسە ، حەدیسی ئەنەس هاتووە رواە الترمذی یه دەلێت : (( مەخۆنەوە وەک وشتر بەیەک هەناسە ،بەلکو بە دوو یان سێ ))

هەروەها حەدیس ابن عباس هاتووە رواە ابوداود و ترمذی یه نەهی لە نفخ کراوە ،کە نفخ :تەڕیشی لەگەلە، کە ئەمەیان خراپترە.

زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە بەلام ظاهری دەلێین حەرامە، جمهور دەلێت ئادابەکان سونەتن.

سودی هەناسە نەدانەوە لەناو قاپ :

(۱) بۆ ئەوەی شت لە ناو دەم و لوت نەهێتە ناو قاپ ،چونکە ئەگەر تەنها تۆ لەو قاپە بخۆی لەوانەیە نەتوانی بیخۆیت دلت بۆی نەچێت یان ئەو نەتوانی ئەو قاپە بەکار بهێنیتەوە دوای شوشتنیش چونکە شتی ناو دەمت یان لوتت چووە ناو قاپەکە،ئەی ئەگەر یەکێک چاوەرێت بێت بۆ بەکارهێنانی ئەو قاپە!!!

(۲) ئەگەر هەناسە بدەیەوە نەخۆش بیت وە یەکێکی تر بەکاربهێنێت لەوانەیە تووشی نەخۆشی ببێت.

بەلام ئەگەر خواردن گەرم بوو هەندێک زانا دەلێن دروستە ، بەلام باشتر وایە ئەگەر گەرمیش بوو فووی لێ نەکەی ، بەلکو لە قاپێکەوە بۆ قاپێکی تر نقل بکە ئەمەش ڕێگایێکە بۆ سارد کردنەوە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام