پرسیار // ئایا زەواج نووسراوە لە قەدەر و دیار کراوە ؟
وەلام // زانایان دەلێن گومانی تێدا نییە ھەموو شتێک نووسراوە لە قەدەر جا چ زەواج بێت یان ھەر شتێکی تر ، وە مرۆڤ دەبێت ھۆکاریش بگرێتەبەر .
خەلک سەبارەت بە قەدەر سێ کۆمەڵن :
یەکەم // ھەندێک دەلێن قەدەری مرۆڤ بەدەست مرۆڤە ، وە خوای گەورە نازانێت ھەتا مرۆڤ کارەکە نەکات یان ھەتا شتەکە ڕوودەدات ، کە ئەمە وتەی قەدەرییەکانە و کوفرە پەنا بە خوا .
دووەم // ھەندێکی تر دەلێن مرۆڤ ناچارە و ھیچی بەدەست نییە ، کە ئەمە وتەی جەبرییەکانە وتەیان پێچەوانەی قورئان و سونەتە .
سێیەم // ئەھلی سونە مام ناوەندە لە نێوان ئەم دوو دەستەیە دەلێن : مرۆڤ ویستی ھەیە و ناچار نییە و وە قەدەری نووسراوە و دەبێت ھۆکاریش بگرێتەبەر .
ھەر کەسێک بلێت زەواج نەنووسراوە لە قەدەر یان قەدەر بە دەست خۆمە تووشی کوفر بووە پەنا بەخوا .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو شتێک کە مرۆڤ دەیکات ھیچ شتێک لە ژێر قەدەری خوا دەرناچێت ، گومانی تێدا نییە زەواج یەکێکە لەوانەی خوای گەورە دیاری کردووە بۆ دروستکراوەکان پێش ئەوەی دروستیان بکات ، مرۆڤ ناتوانێت زەواج بکات ئیلا بەوە نەبێت کە خوای گەورە دیاری کردووە ، وە ناتوانن بەردەوام بن ھەردووکیان پێکەوە ئەگەر نووسرا بێت لێک جیا ببنەوە . )) مجموعە الفتاوی .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەروەک چۆن ڕزق نووسراوە و دیار کراوە بە ھۆکارەکانییەوە ، زەواجیش بەھەمان شێوە نووسراوە و دیار کراوە ، بۆ ھەر یەکە لە ژن و پیاو نووسراوە بە دیار کراوی ، خوای گەورە ھیچ شتێکی لێ بزر نابێت لە ئاسمان و زەویدا . )) "فتاوى نور على الدرب" (ص36) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ