سەردێری پرسیار: ئایا گرینگی ئافرەت لە ئیسلامدا چییە و مافی چییە ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:709

پرسیار:

پرسیار // ئایا گرینگی ئافرەت لە ئیسلامدا چییە و مافی چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خەلکانێک وا تێگەیشتوون ئەگەر پارێزگاری لە ئافرەت بکەیت و بە یەکجاری ئازادی نەکەیت ئەوا مافت لێ خواردووە و دڵ پیسی بەرامبەری ، ئێمە دەلێین لە زمانی عەرەبی دا بە ئافرەت دەلێن ( ست ) ، واتە : شەش ، لەبەر ئەوەی پێی دەلێن : ست ، واتە : شەش ، چونکە پیاو دەبێت لە هەر شەش رووەوە (( لای ڕاست ، لای چەپ ، پێش ، پاش ، سەرەوە ، ژێرەوە )) خزمەتی ئافرەت بکات و پارێزگاری لێ بکات تا بەختەوەرو پارێزراو بێت ، ئێمە نالێین سنوری ببەزێنی و دڵ پیس بیت بەرامبەر بە ئافرەت کە ئەمە دەردێکی کوشندەیە چەندین پیاو تووشی بووینە بەرامبەر بە ئافرەتان ، و وە نالێین بە یەکجاری وازی لێ بهێنیت و تووشی فیتنە بێت.

خوای گەورە حەز و ئارەزووی لە دڵی پیاو و ژن دا چاندووە بەرامبەر بە یەکتری بەجۆرێک ئەو حەزوو ئارەزووە لە حەزی تێنوو بۆ ئاو زیاترە ، ئەگەر خزمەتی نەکەیت و پارێزگاری لێ نەکەیت ئەگەری زۆری هەیە تووشی فیتنە ببێت چونکە ئافرەت لاوازە ، ڕاستە هەیە دەلێت خێزانم دڵی پاکە و باشە ، بەلام دەلێن ئەی چی لە دلی ئەو خەلکە دەکەیت ؟! ئەگەر خەلک دڵیان پاک بوایا ئەمڕۆ ئەوەندە کێشە دروست دەبوون ؟! ئایا ئافرەت خۆی متمانەی بەو خەلکە هەیە تا خۆت متمانەت پێ هەبێت ؟! مرۆڤ هەتا کەسێکی تووش بوو بە فیتنە نەبینێت یان تووش نەبێت نازانێت چەند ناخۆشە ، هیچ کێشە وەک کێشەی خێزان گەورە و ناخۆش نییە .

ئافرەت ڕۆلێکی گەورەی هەیە لە کۆمەلگا ئەویش پێ گەیاندن و پەروەردەکردنی نەوەیێکی باشە ، وە کاریگەریشی لەسەر پیاویشی هەیە کە چەندین پیاو باش و خراپ بوون بەهۆی باشی و خراپی خێزانی ، ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوەو ، وە ئافرەت شوێنی دیار و بەرزی هەیە لە کۆمەلگەی ئیسلامی ، دەلێین :

یەکەم // ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە کردوویەتی بە دایک و ڕێزی لە دایک ناوە هەروەها دایک قوتابخانەیە بۆ پەروەردە و پێ گەیاندنی مناڵ ، کە واجبە چاکەی لە گەل دایک بکەیت و لە خۆتی رازی بکەیت تا خوای گەورە لێت ڕازی بێت ، هەروەها بەهەشتی لە ژێر پێی دایک داناوە ، وە چاکە کردن لە گەل دایک نزیکترین ڕێگایە بۆ چوونە بەهەشت ، وە چاکە کردن لە گەل دایک لە پێشترە و خێری زیاترە لە باوک ، وە خراپەش لە گەل دایک تاوانی زیاترە لە گەڵ باوک ، هەروەها لە کاتی بەتەمەن داچوونی جەخت کراوە کە چاودێریان بکەیت .

دووەم // ئیسلام فەرمانی بە پیاو کردووە لە گەل ژن باش بێت و خزمەتی بکات ، بەلکو هانی پیاو دەدات دەلێت باشترین پیاو ئەو پیاوەیە کە لە گەل خێزانی باش بێت ، هەروەها حەڕامی کردووە مالی ئافرەت ببەیت بێ ڕەزامەندی ئافرەت .

سێیەم // ئیسلام رێزی لە کچ ناوە و نابێت حەڕامە بەزۆری بەشوویان بدەیت ، هەروەها هانی پیاو دەدات بۆ جوان بەخێو کردن و خزمەت کردنی کچ ، هەر کەسێک دوو یان سێ کچ بەجوانی بەخێو بکات و خزمەتیان بکات ئەوا بۆی دەبنە پارێزەر لە ئاگری دۆزەخ کەچی بۆ بەخێو کردنی کوڕ هیچ فەرموودەیەک بەم شێوە نەهاتووە .

چوارەم // ..... پێنجەم // ....... .... // ......

چەندین بەلگە لە قورئان و سونەت هاتوون باسی ڕێز و پلە و پایە و ڕۆلی ئافرەت دەکەن ، باسمان نەکرد چونکە زۆر دەخایەنێت .......

بەداخەوە خەلکانێک دەلێن ئیسلام و سەردەمی جاهلیەت هیچ جیاوازیێکی ئەو تۆی نییە سەبارەت بە ماف و ڕێز و پلە و پایەی ئافرەت ، دەلێن پێویست ناکات نموونە بهێنینەوە یەک بە یەک بەراورد بکەین لە گەل ئیسلام چونکە مێژوو بەلگەیە ، دەلێین هەر جاهلیەت نەبوو کچی زیندە بەچاڵ دەکرد و ئیسلام ڕێگری کرد ، وە ئەوانەی ئێستا سەرسامن بە فەرەنسا و ولاتی تری کافر هەر فەرەنسا نەبوو سالی ٥٨٦ میلادی کۆبوونەوە لەسەر ئەوە بۆ ئەوەی لێکۆلینەوە لەسەر ئافرەت بکەن ئایا ڕوحی هەیە یان نە ؟ ئەگەر ڕوحی هەبێت ڕوحی هی ئاژەلە یان ڕۆحی مرۆڤە ؟

هەروەها دەلێین هەر یاسای ئینگلیزی نەبوو سالی ۱٨۰٥ میلادی لە پەرلەمان ڕێگەی دا پیاو خێزانی خۆی بفرۆشێت بەرامبەر بە بڕە پارەیێکی دیاری کراو .

هەروەها جولکە ئافرەت بە هۆکاری شەر دادەنێن وە ئافرەتایان لا پیس بوو کاتێک تووشی حیض دەبوون .

هەروەها چەندین شتی تر کە جێ شەرم و خەفەتە باس بکرێت ، وە ئیسلام لەوە گەورەترە بەراورد بکرێت بەو ڕەفتار و کردەوانە کە ئەوان کردوویانە و ئێستاش بەردەوامن لەسەری و دەیکەن ، لە کوتایدا دەلێین پابەند بوون بە دین باشترین ڕێگایە بۆ بەختەوەر بوونی خێزان لە دونیا و قیامەت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام