پرسیار // ئایا کەسێک شەو نوێژ نەکات دەتوانیت بلێی تەقوادرا (( متقی )) نییە ؟
وەلام // زانایان دەلێین گومانی تێدا نییە چەند ئایەت هاتوون خوای گەورە وەسفی تەقوادار دەکات و مەدحی دەکات بە شەونوێژ ، بەلام ئەو ئایەتانە نابنە بەلگە کە مەرجی تەقوای واجب شەو نوێژ کردنە ، تەقوا دوو جۆرە :
یەکەم / تەقوای واجب : بریتییە لە کردنی واجبەکان و خۆپاراستن لە حەرامەکان .
دووەم / تەقوای سونەت : بریتییە لە کردنی سونەتەکان .
عومەری کوڕی عەبدولعەزیز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : تەقوا بەوە نییە ڕۆژ بە ڕۆژوو بیت و شەو شەونوێژ بکەی ، بەلکو تەقوا بەکردنی واجباتەکانە و خۆپاراستنە لە حەڕامەکان .
زانایان هەر کەسێک شەو نوێژ بکات ئیمانی زیاد بووە و تەقوای زیاد بووە ، وە هەرکەسێک شەونوێژ نەکات لە پلەی بەرزی تەقوا بێ بەش بووە ، بەلام دەبێت ئەوەش بزانین کە چەند کەس هەن شەونوێژ دەکەن کەچی واجباتیان فەرامووش کردووە وا گومانیش دەبەن لەبەرزترین پلەی تەقوادان ، چەندین کچ ھەن قژیان دیارە و لاشەیان دیارە ، سەر پۆش لەسەر دەکەن پۆشاکیش لەبەر دەکەن بەلام ئەم سەر پۆشە پێویستی بە سەرپۆشێکی ترە و وە ئەم پۆشاکە پێویستی بە پۆشاکێکی ترە ، وە چەند کەس حەڕام دەخۆن و شەونوێژ دەکەن وا حساب دەکەن لە بەرزترین پلەی تەقوا دان پەنا بەخوا .
ھەروەھا نەکردنی شەو نوێژ نابێت مرۆڤ بێ ئومێد بکات بلێت من تەقوادار نیم بەلکو دەبێ ئومێدی بەوە هەبێت لە پلەی تەقوا دەرنەچووە مادەم واجبات دەکات و حەرام ناکات ، وە دەبێت گەش بین بێت هەول بدات بۆ بەرزتری پلەی تەقوا و گومانی باش بە خوای گەورە ببات .
زانایان دەلێن ئەگەر یەکێک شەو نوێژ بکات بەیانی هەلسێتەوە سەرسام بێت بە کردەوەی خۆی کە کردوویەتی ، وە یەکێکی تر شەو نوێژی نەکردووە و پەشیمانە ، زانایان دەلێن ئەوەی پەشیمانە باشترە لەوەی تر ، گەورەترین ئافات ئەوەیە مرۆڤ سەرسام بێت بە زانست و کردەوەی خۆی و یان مەدحی خۆی بکات .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ