سەردێری پرسیار:ئایا دە ڕۆژی مانگی ذى الحجة عیبادەت کردن و چاکەی تێدا کردن تایبەتە بە ڕۆژەکەی یان شەویش دەگرێتەوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:700

پرسیار:

پرسیار // ئایا دە ڕۆژی مانگی ذى الحجة عیبادەت کردن و چاکەی تێدا کردن تایبەتە بە ڕۆژەکەی یان شەویش دەگرێتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەو فەرموودانەی ھاتوون باسی فەزل و چاکە و کردەوە کردن دەکات لەم دە ڕۆژە باسی شەو و ڕۆژەکەیە ، بەلگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَالْفَجْرِ * وَلَيَالٍ عَشْرٍِ )) [ الفجر: 1-2 ].

ابن كثير ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لە ابن عەباس نقل کراوە دەفەرمووێت : ئەم ئایەتە مەبەست پێی دە شەوی یەکەمی مانگی ذى الحجەیە . )) تفسیر القران العظيم ج٨ لاپەڕە ٢٤٥

(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ )) [ الحج: 28 ].

ئیمام بوخاری لە ابن عباس نقل دەکات سەبارەت بە ئەم ڕۆژانە دەفەرمووێت : دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذى الحجەیە .

زانایان دەلێن دە ڕۆژ یەکەمی مانگی ذى الحجة مەبەست پێی شەو ڕۆژی ئەم مانگەیە .

(٣) پێشینەکان کردەوەیەکی زۆریان لە شەوی ئەم ڕۆژانە دا کردووە ، عیبادەتیان تەنھا لە ڕۆژی ئەم ڕۆژانەدا نەکردووە بەلکو لە شەو ڕۆژدا عیبادەتیان کردووە .

ڕاستە فەرموودەکان ھەمووی باسی ڕۆژی ئەم ڕۆژانە دەکەن و ڕۆژەکان خێرترن لە شەوەکەی ، بەلام مانای وا نییە کە شەوەکان ھیچ فەزلێکیان نییە ، وە زانایان دەلێن شەوی ئەم ڕۆژانە لە دە شەوی کۆتای مانگی ڕەمەزان باشتر نین لەبەر شەوی قەدر ، بەلام ڕۆژی ئەم ڕۆژانە لە دە ڕۆژی کۆتای مانگی ڕەمەزان خێرترن .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دە ڕۆژەکانی مانگی ذى الحجة باشترن لە دە ڕۆژی کۆتای مانگی ڕەمەزان ، وە دە شەوی کۆتای مانگی ڕەمەزان باشترن لە دە شەوی ذى الحجة . )) مجموعة الفتاوى

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک ورد بێتەوە لەم وەلامە ھەست دەکات کە وەلامێکی بڕاوە و دروستە ، چونکە ھیچ ڕۆژێک نییە خۆشەویست تر بێت لەم دە ڕۆژەی مانگی ذى الحجة ، ڕۆژی عەرەفە و ڕۆژی ئاژەڵ سەربڕین و ڕۆژی تەڕویەیی تێدایە ، سەبارەت بە دە شەوەکانی کۆتای مانگی ڕەمەزان پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ھەمووی زیندوو کردوونەتەوە ، شەوێکی تێدایە باشترە و خێرترە لە ھەزار مانگ .... )) بدائع الفوائد

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام