سەردێری پرسیار: ئایا دروستە بلێیت ئەمە چ گەرمایێکە وەک ناڕازی بوون ؟

بەرواری دانان :2018-09-28 کۆدی پرسیار:70

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە بلێیت ئەمە چ گەرمایێکە وەک ناڕازی بوون ؟

دەقی وەڵام:



وەلام / سەرەتا زانایان دەلێن ئەوە فەرموودەی ھاتووە کە کاتی گەرما و سەرما دوعایەکی تایبەت بکەیت ھیچ ئەسل و ئەساسی بۆی نییە .

(( إِذَا كَانَ يَوْمٌ حَارٌّ فَقَالَ الرَّجُلُ : لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ، مَا أَشَدَّ حَرَّ هَذَا الْيَوْمِ ، اللَّهُمَّ أَجِرْنِي مِنْ حَرِّ جَهَنَّمَ ، قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ لِجَهَنَّمَ : إِنَّ عَبْدًا مِنْ عِبَادِي اسْتَجَارَ بِي مِنْ حَرِّكِ ، فَاشْهَدِي أَنِّي أَجَرْتُهُ .

وَإِنْ كَانَ يَوْمٌ شَدِيدُ الْبَرْدِ ، فَإِذَا قَالَ الْعَبْدُ : لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ، مَا أَشَدَّ بَرْدَ هَذَا الْيَوْمِ ، اللَّهُمَّ أَجِرْنِي مِنْ زَمْهَرِيرِ جَهَنَّمَ ، قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ لِجَهَنَّمَ : إِنَّ عَبْدًا مِنْ عِبَادِي قَدِ اسْتَجَارَنِي مِنْ زَمْهَرِيرِكِ ، وَإِنِّي أُشْهِدُكِ أَنِّي قَدْ أَجَرْتُهُ ، قَالُوا : مَا زَمْهَرِيرُ جَهَنَّمَ ؟ قَالَ : بَيْتٌ يُلْقَى فِيهِ الْكَافِرُ ، فَيَتَمَيَّزُ مِنْ شِدَّةِ بَرْدِهَا بَعْضُهُ مِنْ بَعْضٍ )).

زانــــــــایـــــــــان دەلێــــــــــن :

(١) ھەر کەسێک بلێت : ئێمە ماندوو بوین لەبەر گەرمای ئەم ڕۆژە یان سەرمای ئەم ڕۆژە یان ئەمڕۆ زۆر گەرمایە وشەی تری وەک ئەمانە ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە ئەگەر تەنھا وەک خەبەر " ھەواڵ " بلێیت .

(٢) ئەگەر وەک ناڕەزای دەربڕین بلێت گەرامایە بەرامبەر قەدەری خوای گەورەی کەونی ، ئەمەیان نابێت .

(٣) ھەر کەسێک بلێت ئەم کەش ھەوایە کەشوو ھەوایەکی دڕاندانەیە یان وەحشییانەیە ، ئەمەیان دروست نییە کەمترین شت وشەکە زۆر ھەلەیە ئەگەر ھیچ مەبەستیشی نەبێت .

(٤) ھەر کەسێک بلێت بوونی گەرما لە ھاوین دا بێ عەقلی یە یان گێلاتی یە ، وە بوونی سەرماش بەھەمان شێوە ، ئەمەیان گالتە کردن بە ئایەتەکانی کەونی خوای گەورە ، وە کوفرە و لە دین دەردەچێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک گاڵتە بە ئایەتەکانی کەونی خوای گەورە بکات ، وەک ئەوەی بلێت : بوونی گەرما لە ھاویندا کەم عەقلی یە ، یان بلێت بوونی سەرما لە زستاندا کەم عەقلی یە ، ئەمەیان کوفرە و لە دین دەردەچێت ، چونکە کردەوەکانی خوای گەورە ھەموو بنیات نراوە لەسەر حیکمەت و ئێمە ناتوانین پێی بگەین . )) القول المفید

موسلمان دەبێت خۆی بپارێزێت لە ھەندێک وشە کە لە لای شتێکی ئاساییە بەلام چەندین ساڵ بەھۆی ئەم وشانە لە دۆزەخ دەمێنێتەوە ، ڕاستە ھەموو کەسێک حەز دەکات گەرما نەبێت و سەرمای نەبێت بەلام دەبێت مرۆڤ ئاگای لە زمان بێت چونکە ئەوەی زمان لەسەرت حساب دەکرێت ، پێشینەکان ئەگەر یەکێکیان بیگوتبا ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەرمە یەکسەر پەشیمان دەبوونەوە و لێ پرسینەوەی لەگەڵ نەفسی خۆی دەکرد .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام