سەردێری پرسیار: ئایا دروستە هەموو خەونێک بگێڕیتەوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:699

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە هەموو خەونێک بگێڕیتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خەونی خۆش لە خوای گەورەوەیە بەلام خەونی ناخۆش لە شەیتانەوەیە ، فەرموودەی ابو قتادە دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( الرؤیا من الله والحلم من الشیطان فٳذا حلم ٲحدكم حلما یخافه فلیبصق عن یساره و لیتعوذ بالله من شرها فٳنها لن تضره )) رواە البخاری (۳۲۹۲) واتە : خەونی خۆش لە خوای گەورەوەیە وە خەونی ناخۆش لە شتەیتانەوەیە ، ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەونێکی ناخۆشی بینی و ترسا لێی با تف بکاتە لای چەپی وە پەنا بگرێت بە خوا لە شەڕی چونکە زەرەری لێ نادات .

حەدیسی جابر دەلێت پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( اذا رٲی ٲحدكم الرؤیا یكرهها فلیبصق عن یساره ثلاثا ولیستعذ بالله من الشیطان ثلاثا و لیتحول عن جنبه الذی كان علیه )) رواە مسلم (۲۲٦۲) واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەونێکی ناخۆشی بینی با سێ جار تف بکات بە لای چەپی ، پەنا بگرێت بەخوا لە شەیتان ، وە خۆی وەربگێڕێت لە سەری ئەو لایەی کە لەسەری نووستبوو .

حەدیسی ابو هریرة رواه مسلم (۲۲٦۳) دەفەرمووێت (( ....فٳن رٲی ٲحدکم مایکرە فلیقم فلیصل ولا یحدث بها الناس )) واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەونی ناخۆشی بینی با هەستێت نوێژ بکات وە خەونە کەش بۆ کەس نەگێڕێتەوە ))

حەدیسی ابو سعید رواە البخارییە ( ۷۰٤٥) دەفەرمووێت : (( اذا رٲی ٲحدكم الرؤیا یحبها فٳنها من الله فلیحمد الله و لیحدث بها .........)) واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەونێکی خۆشی بینی پێی خۆش بوو با سوپاس خوا بکات وە بۆ خەلک بگێڕێتەوە .......

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت له شرحی مسلم دا دەلێت : ئەگەر خەوی ناخۆش بینرا :

(۱) دەبێت سێ جار تف بکەیت بەلای چەپ .(( روایەت هاتووە دەلێت نفث ، وە روایەتیش هاتووە دەلێت تفل ، بصق لەوانەیە مەبەستی تفێکی کەم و فوو بێت )).

(۲) پەنا بگرێت بە خوا لە شەیتان .

(۳) پەنا بگرێت بە خوا لەو شەڕەی کە بینیوە .

(٤) خۆی وەر بگێڕێت لەسەر ئەو لایەی کە لەسەری نووستبوو .

(٥) خەونەکەش بۆ کەس نەگێڕێتەوە .

(٦) ئەگەر جارێکی تر هەر تووشی ئەو خەونە بوو با هەستێت دەست نوێژ هەلبگرێت و نوێژ بکات .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام