سەردێری پرسیار: بۆچی ھەندێک زانا دەڵێن سەیرکردنی ئافرەت بۆ پیاو ئەگەر بە شەھوەت نەبێ و فیتنە دروست نەبێ دروستە ، کەچی ڕوون و ئاشکرایە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وقل للمؤمنات یغضضن من أبصارھن )) ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:697

پرسیار:

پرسیار // بۆچی ھەندێک زانا دەڵێن سەیرکردنی ئافرەت بۆ پیاو ئەگەر بە شەھوەت نەبێ و فیتنە دروست نەبێ دروستە ، کەچی ڕوون و ئاشکرایە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وقل للمؤمنات یغضضن من أبصارھن )) ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن " من " لتبعیض دێت ، بە مانای ھەندێک دێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە ئافرەت سەیری پیاو بکات ، ڕووی کردنە بەلگە : عائیشە سەیری حەبەشەی کردووە و پیاو بوو ، وە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دانا پیاناوە .

ئەگەر یەکێک بلێت چی دەلێن بۆ وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وقل للمؤمنات یغضضن من أبصارھن )) [ النور : ٣١ ] .

واتە : بە ئافرەتانی ئیماندار بلێ با چاویان دابخەن لە تەماشاکردنی نامەحرەم و عەورەتیشیان بپارێزن لە تاوان ؟

وەلام / خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وقل للمؤمنات یغضضن من أبصارھن )) [ النور : ٣١ ] ، " من " لەم ئایەتە بە مانای ھەندێک دێت ، ھەندێک مانای ھەموو ھەلناگرێت ، ئەگەر ئایەتەکە بیگوتبا : وقل للمؤمنات یغضضن أبصارھن ، ئەوە کێشە دروست دەبوو لەگەڵ ئەم فەرموودەیە ، بەلام ئایەتەکە دەفەرمووێت : (( یغضضن من أبصارھن )) لەسەر ئەمە دەلێین : ئایەتەکە پێچەوانەی ئەم فەرموودەیە نییە ، چونکە کاتێک " من " چووبێتە سەر ئەوە واجبە چاوت بگری لە ھەندێک سەیر کردن ، وە واجب دەبێت ئەگەر ترسی فیتنەی ھەبێ ، وە ئەگەر ئافرەت سەیری پیاو بکات ، خۆشی بە سەیر کردنی ببات یان بە شەھوەت سەیری بکات ئەوە حەڕامە .

ئەگەر یەکێک بلێت : وەلامتان چییە بۆ فەرموودەی عبداللە بن أم مکتوم کاتێک ھاتە لای خێزانەکانی پێغەمبەر فەرمانی کرد خۆیان لێی داپۆشن ، ھەردوو خێزانەکانی فەرموویان : ئەی نێردراوی خوا ئەم پیاوە کوێرە ! فەرمووی : (( ئایا ھەردووکتان کوێرن ؟ )) ؟

وەلام / ئەم فەرموودەیە لاوازە و ڕاست نییە ، ئەگەر لاواز بێت پێچەوانەی دروست نابێت ، ..... )) فتح ذى الجلال والإکرام ج٢ لاپەڕە ٥٨٢ ــ ٥٨٣

زانایان دەلێن سەیر کردنی ئافرەت بۆ پیاو ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // ئافرەت سەیری پیاو دەکات لەبەر ئەوەی پێویستە ، ئەمەیان دروستە ھەموو زانایان یەک دەنگن .

حالەتی دووەم // ئافرەت سەیری پیاو دەکات بە شەھوەت و خۆشی پێ دەبات یان ترسی فیتنە دروست بوونی ھەیە ، ئەمەیان حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .

حالەتی سێیەم // ئافرەت سەیری پیاو دەکات پێویست نییە و بە شەھوەتیش سەیری ناکات و ترسی تووش بوون بە فیتنەی نییە، لەم حالەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان .

زۆر لە زانایان فەرموودەی ابن أم مکتوم بە ڕاست دادەنێن ، وە دەلێن فەرموودەی عائیشە کە سەیری حەبەشەی کردووە ئەوان دوور بوون ، و گومانی تێدا نییە ئافرەت سەیری پیاو نەکات باشترە و دوورتر دەبێت لە فیتنە ، ئەگەر بلێی حەڕامە ئەوە ئەو وتەیە وتەیەکی بەھێزە کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و شافعی .

گومانی تێدا نییە خۆپاراستن لە نەزەر کردن باشترە چونکە چەندین ئافرەت سەیری پیاویان کردووە و ھیچ مەبەستیان نەبووە و ترسی تووش بوون بە فیتنەی نەبووە کەچی تووشی گەورەترین فیتنە بووینە ، وە دەلێین ئایا ئافرەت دڵنیایە و زەمانەتی ئەوە دەکات ئەگەر سەیری پیاو بکات تووشی فیتنە نابێت ؟!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام