سەردێری پرسیار: ئایا ئەگەر کەسێک نییەتی چاکە یان خراپەی هەبێت بۆی دەنووسرێت بێ ئەوەی کردەوەکە بکات ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:693

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر کەسێک نییەتی چاکە یان خراپەی هەبێت بۆی دەنووسرێت بێ ئەوەی کردەوەکە بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // دەلێین نییەتی چاکە یان خراپە لە گەل کردەوە ئەم پێنج حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // ئەگەر کەسێک نییەتی باش یان خراپی هەبێت دواتر کردەوەکە بکات ، ئەمەیان گومانی تێدا نییە چاکە و خراپەی بۆ دەنووسرێت ، وە بەلگەکانیش ڕوون و ئاشکران .

حالەتی دووەم // ئەگەر کەسێک چاکە یان خراپەی بەسەر دڵ دا هات و یەکسەر ئەم نییەتە ڕۆیشت ، ئەمەیان هیچی بۆ نانووسرێ ،نە لە چاکە و نە لە خراپە ، بەلگە :

پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( ٳن الله تجاوز لٲمتی ما حدثت به ٲنفسها مالم یتكلوا ، ٲو تعمل )) رواە البخاری ( ۲٥۲٨) ، مسلم ( ۱۲۷) ، واتە : خوای گەورە چاپۆشی کردووە و لەسەر ئومەتی من حساب ناکەت ئەگەر شتیان بەسەر دلیاندا هات هەتا قسەی پێ دەکات یان دەکاتە کردەوە.

حالەتی سێیەم // ئەگەر کەسێک چاکە یان خراپەی بەسەر دڵ دا هات ، بەلام بە کردەوە نەیکرد چونکە بۆی رێک نەکەوت یان لەبیری کرد ، ئەگەر زۆری پێی خۆش بێت ، بە جۆرێک ئەگەر بۆی رێک بکەوتبا هەر دەیکرد ، ئەمەیان بۆی دەنووسرێ ، جا چ چاکە بێت یان خراپە بێت ، بەلگە :

حەدیسی ابو کبشە ، گوێی لە پێغەمبەر بوو سەلامی خوای لێ بێت دەیوت : (( ......لو ٲن لی مالا لعملت فیە بعمل فلان ، فهو بنیتە فوزرهما سواء )) رواە الترمذی (۲۳۲٥) ، واتە : خۆزگە یان ئەگەر منیش سامانم هەبوایا کردەوەم دەکرد وەک فلانە کەس ، ئەو بەنییەتەکەی بۆ حساب دەکری پاداشتی هەردووکیان وەک یەکە ،ابن تیمییە لە مجموعە فتاوی ج۱۰ بە درێژی باسی ئەم حالەتە دەکات.

حالەتی چوارەم // ئەگەر کەسێک چاکە بەسەر دلی دا هات ، حەزی لێ بوو وە بۆی گونجا بەلام چاکەی نەکرد لەبەر ڕەزیلی دەلێین چاکەی بۆ نانووسرێ ، هەروەها ئەگەر کەسێک خراپەی بەسەر دڵ دا هات ، حەزی لێ بوو بەلام نەیکرد لەترسی خوا ، دەلێین چاکەی بۆ دەنووسرێ ، چونکە لەترسی خوا وازی لێ هێناوە ، بەلگه :

دەلێین هەموو کردەوەیەک بە نییەتە و نییەت مەرجە بۆ کردەوە ، لێرەدا نییەت گۆردرا .

حالەتی پێنجەم // ئەگەر کەسێک نییەتی چاکە یان خراپەی نەبێت ، بەلام چاکەی کرد یان خراپەی کرد جا چ بەزۆری بێت یان لەبیری کرد بێت یان بەسەری داهات ، ئەمەیان هیچی بۆ نانووسرێ ، بە جۆرێک ئەگەر زۆری لێ نەکرابوایا یان بەبیری هاتبوایا یان بەسەری نەهاتبوایا ئەو چاکە و خراپەی نەدەکرد ، هەندێک دەلێن چاکەی بۆ دەنووسرێ ، چونکە چۆلەکە ئەگەر لە بێستانەکەی بخوات پاداشت بۆ خاوەنی بیستان دەنووسرێ كە فەرموودە هاتووە ، کەچی زۆربەی خاوەن بیستانەکان پێیان خۆش نییە چۆلەکە لێی بخوات بەلام بەسەری دا هاتووە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام